نوسینگەی عادل عەبدولمەهدی: رۆژی پێنجشەممە ئەركەكانی حكومەت رادەستی سەرۆك كۆمار دەكەین
  2019-12-15       880       

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی دەستلەكاركێشاوەی عێراق، ئەمڕۆ یەكشەممە رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممەی داهاتو ئەكەركانی حكومەت رادەستی سەرۆك كۆمار دەكەن ئەگەر رێككەوتن لەسەر كاندیدی سەرۆك وەزیران نەكرێت.

ئاوێنە: ویلیام وەردە، وتەبێژی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دانیشتنی داهاتوی ئەنجومەنی وەزیران بەشێوەیەكی ئاسایی گرێ دەدرێت چونكە دەكەوێتە نێو ماوەی دەستوریی خۆیەوە.

وتیشی"ماوەی دەستوریی حكومەتی كاربەڕێكەر رۆژی پێنجشەممەی داهاتو كۆتایی دێت"و ئاماژەی بەوەشدا كە "ئەگەر رێككەوتن لەسەر كاندیدێك نەكرا بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی حكومەتی داهاتو، ئەوا حكومەت لەڕوی یاساییەوە ناچارە ئەركەكانی ئەنجومەنی وەزیران رادەستی بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق بكات."

ئەوەش لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ سەرۆك كۆماری عێراق داوای لە سەرۆكی پەرلەمان كرد گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمانیان بۆ دیاری بكەن بەمەبەستی راسپاردنی كاندیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×