لەچەمی ناڵپارێز تەرمی شوانێك دەدۆزرێتەوە
  2019-02-13       613       

لەچەمی ناڵپارێز تەرمی شوانێك دەدۆزرێتەوە، نەخۆشخانەی گشتی قەزای پێنجوێنیش رایدەگەیەنێت دوای توێكاری تەرمەكە رادەستی كەسوكاری كراوەتەوە.


ئاوێنە: سەرلەبەیانی ئەمرۆ "چوار شەممە" نەخۆشخانەی گشتی قەزای پێنجوێن رایگەیاند دوای یەك رۆژ لە دیارنەمانی تەرمی شوانێك بەناوی "م، ك، ح" كە تەمەنی 35 ساڵە لەلایەن پۆلیس‌و تیمی غەواس لەچمی ناڵپارێز دەدۆزرێتەوە‌و دوای توێكاریی تەرمەكەی لەلایەن پزیشكی دادوەرییەوە، رادەستی كەسوكاری كرایەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×