"هێنانی توركمان بۆ عەفرین مەترسیدارە"
  2019-02-13       1053       



نوێنەری هاوپەیمانی دیموكراسی سوری لەهەرێمی كوردستان، هۆزان عەفرینی رایدەگەیەنێت بیری داعش لەناو ناچێت‌و دەمێنێت، ئاماژەبەوەش دەكات بەهۆی سیاسەتی گۆرینی دیموگرافیایەوە رەوشی كانتۆنی عەفرین لەرۆژئاوای كوردستان خراپە، پێشی وایە هێنانی توركمان بۆ عەفرین مەترسیدارە.


ئاوێنە: هۆزان عەفرینی، نوێنەری هاوپەیمانی دیموكراسی سوری لەهەرێمی كوردستان بە ئاوێنەی راگەیاند رۆژ لەدوای رۆژ دۆخی عەفرین بەرەو خراپی دەچێت‌و راگەیاندنە كوردییەكانیش وەك پێویست بایەخی پێنادەن، ئاماژەبەوەش دەكات لەئێستادا هەمو بۆ چونەكان لەسەر ئەوەیە كەداعش بەرەو نەمان دەچێت، ئەو پێی وایە ئەگەر لەروی سەربازیشەوە داعش لەناو بچێت بەڵام بیری داعش هەر دەمێنێت.


ئەو مەترسیانەش ناشارێتەوە كە دەوڵەتی توركیا بە پەیرەوكردنی گۆرینی دیموگرافیای عەفرین، جموجۆڵەكانی بەردەوامە، بەتایبەت بە جێگیركردنی ژمارەیەك لەخێزانە توركمانەكانی ناوچە سنورییەكان لەو كانتۆنە.

 



زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×