په‌رله‌مانتارێك ڕێگه‌یه‌كی‌ نوێ بۆ به‌قاچاغبردنی‌ نه‌وتی‌ عێراق ئاشكرا ده‌كات
  2019-12-17       1324       
ئه‌ندامێكی‌ لیژنه‌ی‌ وزه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق ڕێگه‌یه‌كی‌ نوێ بۆ به‌قاچاغ بردنی‌ نه‌وتی‌ عێراق ئاشكرا ده‌كات‌و به‌ڵگه‌نامه‌كان ئاراسته‌ی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق ده‌كات.

ئاوێنه‌: د. غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ وزه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ژماره‌یه‌ك به‌ڵگه‌و ده‌قی‌ نوسراوێكی‌ خستۆته‌رو كه‌ ئاراسته‌ی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراقی‌ كردووه‌و ڕایگه‌یاندووه‌، "بۆ بەرێز سەرۆك وەزیرانی عیراق، بەپاڵپشتی چەند بەڵگەیەك كە بۆتانی دەنێرین، دەریدەخات لەچۆنێتی بەتاڵان بردنی نەوتی عیراق لەڕێگەی زیادكردنی چەند تەنكەرێك كە بەڕێگەی یاسایی لەڕێگەی گومرگ‌و وزارەتی نەوت داخل نەكراوە".

ناوبراو رونیكردۆته‌وه‌، "دوای ئەوەی كە ئەو تەنكەری كە بەنایاسایی داخڵی وڵاتی ئێران بووە، لەناو ئەرزی ئێران گری گرتوە، دوای ئەوەی وردبینیكراوە لەئێران‌و لە مەرزی‌ مونزرییە، بۆیان دەركەتووەكە ئەم تەنكەرە بەناوی كۆمپانیا بشائر الخیڕ داخل بووە بەشێوەیەكی نایاسایی كە دەبو ئەم كۆمپانیایه‌ ٤١ تەنكەر داخڵ بكات لەو رۆژەدا، بەڵام ٤٢ ته‌نكه‌ری‌ داخل كردوە، بەمەیش ئەوەمان بۆ دەردەكەۆیت بەم ڕێگەیە چەندین تەنكەر داخڵ كراوە، ئەمەیش ڕێگەیەكی ترە لەبەتاڵان بردنی نەوتی عیراق".

د. غالب محه‌مه‌د داوا له‌سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق ده‌كات كه‌ ڕێگریی لەو بەتاڵان بردنەی نەوت بگرن‌و ئەم بابەته‌ش ئاراستەی دەسته‌ی‌ روبه‌روبونه‌وه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌ بكەن.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×