پەنابەرێکی عێراقی لەیەکێک لە کەمپەکانی رێکخراوی یوئێن لەتورکیا
ژنەکەی خۆی دەکوژێت و لەلایەن نوێنەرایەتی دەزگای لوتکە لە وڵاتی تورکیا تەرمەکەی دەگەڕێنرێتەوە
بۆ عێراق.
ئاوێنه: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌زگای لوتكه بۆ كاروباری
ئاواره‌و په‌نابه‌ران، رۆژی پێنجشه‌ممه 7ی شوباتی ٢٠١٩ بەناپەرێکی عێراقی لە یەکێک
لە کەمپەکانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان لە شاری "بۆڵ‌و"ی تورکیا بە چەقۆ ژنەکەی
خۆی کوشتوە.
دوای روداوەکەش هێزە ئەمنییەکانی گەیشتونەتە شوێنی روداوەکەو
پیاوەکەیان دەستگیرکردوە.
بەپێی زانیارییەکانی لوتکە پیاوەکە ناوی (ح،ف،ه)ەو ژنەکەش
ناوی (س،ج م)ەو خاوەنی چوار منداڵن، هۆکاری کوشتنی ژنەکەش کێشەی کۆمەڵایەتی و نەهامەتی
ژیانی پەنابەریان بوە.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 13ی شوباتی 2019 به هه‌وڵی ده‌زگای لوتكه
بۆ كاروباری ئاواره‌و په‌نابه‌ران ته‌رمی ژنه‌كه له‌گه‌ڵ چوار منداڵه‌كه‌ی گه‌ڕێندرایه‌وه
بۆ عێراق.