بڕیاره سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه (14/2/2019) سه‌رۆكی كاتیی
په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه جیاوازه‌كانی ناو په‌رله‌مان كۆببێته‌وه
به‌مه‌به‌ستی داڕشتنی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی رۆژی (18)ی ئه‌م مانگه و فراكسیۆنی
گۆڕانیش ده‌ڵێت؛ له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵەكانیان بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، به‌شداریی
ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه ده‌كه‌ن.
ئاوێنه: عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی
كوردستان به میدیای گۆڕانی راگه‌یاند؛ فراكسیۆنه‌كه‌یان له چوارچێوه‌ی هه‌وڵ و پشتیوانییه‌كانیان
بۆ كاراكردنه‌وه و ئه‌كتیڤكردنی په‌رله‌مان، به‌شداری له كۆبونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێی
سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنه جیاوازه‌كان ده‌كه‌ن.
وتیشی"به‌ڵام ئه‌و به‌شداریكردنه‌ی ئێمه له كۆبونه‌وه‌كه‌ی
سبه‌ینێ، په‌یوه‌ندیی نییه به به‌شداریكردنمان له دانیشتنی رۆژی (18)ی ئه‌م
مانگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و ته‌نها له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵەكانمان دێت بۆ كاراكردنه‌وه
و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان."
بڕیارە رۆژی (18)ی ئه‌م مانگه، له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی
نێوان یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتیی كوردستان، دانیشتنی په‌رله‌مانی
كوردستان ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان تاوه‌كو ئێستا بڕیاری نه‌داوه
له به‌شداریکردن یاخود به‌شدارینه‌كردن له‌و دانیشتنه‌دا.
عه‌لی حه‌مه ساڵح سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌وباره‌یه‌وه
وتی"به‌شداریكردن یان نه‌كردن له دانیشتنی (18)ی ئه‌م مانگه‌ی په‌رله‌مانی
كوردستان، پرسێكی سیاسییه و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ڕێی جڤاتی نیشتمانییه‌وه یه‌كلایی
ده‌كاته‌وه."