یه‌كێتی كاندیدی خۆی بۆ پۆستی وه‌زیری دادی عێراق ده‌ستنیشان كرد
  2019-02-13       1255       

مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كاندیدی حزبه‌كه‌ی بۆ پۆستی وه‌زیری دادی حكومه‌تی عێراق ده‌ستنیشان كرد كه‌ سمكۆ ئه‌سعه‌د ئه‌دهه‌م راوێژكاری یاسایی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتییه‌.

ئاوێنه‌: نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی حاكم قادر حه‌مه‌جان، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یه‌كێتی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كە میدیای رەسمی یەكێتی بڵاویكردۆتەوە، ئاشكرایكرد"وەك یەكێك لە بابەتە سەرەكییەكانی تەواوكردنی پێكهێنانی كابینەی حكومەتی فیدرالی عێراق بە سەرۆكایەتی عادل عەبدولەمەهدی، مەكتەبی سیاسی (ی.ن.ك) كاندیدی پۆستی وەزیری دادی لە حكومەتی فیدراڵیدا دەستنیشانكرد بەكاندیدكردنی (سمكۆ ئەسعەد ئەدهەم) راوێژكاری یاسایی مەكتەبی سیاسی، بۆ ئەو پۆستەو سەرجەم رێكارە پێویستەكانی بۆ ئەو مەبەستە گرتۆتەبەر."

وتوشیه‌تی"ئەم هەنگاوەی یەكێتی لەدیاریكردنی كاندیدێكی بۆ پۆستی وەزیری داد لەوەوە سەرچاوە دەگرێت كە ئەو پۆستە شایستەی پێكهاتەی گەلی كوردستانە لە كابینەی ئێستای حكومەتی فیدراڵی عیراقدا."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×