سبه‌ینێ پارتی و گۆڕان له‌هه‌ولێر كۆده‌بنه‌وه‌
  2019-02-13       918       

بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە وەفدی دانوستانکاری بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموکراتی کوردستان لەهەولێر کۆببنەوە.

ئاوێنه‌: میدیای گۆڕان بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ سبەینێ پێنجشەممە سەعات (11)ی پێشنیوەڕۆ، كۆبونه‌وه‌ی وەفدی دانوستانکاری پارتی و گۆڕان له‌ شارۆچكه‌ی پیرمامی سه‌ربه‌ پارێزگای هه‌ولێر بەڕێوەدەچێت.

ئاشكراشیكردوه‌ كه‌ بڕیاره‌ له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا وه‌فدی دانوستانكاری گۆڕان داواكارییه‌كانی خۆیان بۆ به‌شداریكردن له‌حكومه‌ت پێشكه‌شی وه‌فدی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان بكه‌ن.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌پێی قسه‌ی سه‌عدی پیره‌، وته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بڕیاره‌ رۆژی هەینی هەردو مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی لەمەكتەبی سیاسی یەكێتی لەسلێمانی كۆببنەوە.

سه‌عدی پیره‌ وتبوشی"ئامانج لەكۆبونەوەكە گفتوگۆكردنە لەسەر پرۆژەی سیاسی نێوانیان و رەشنوسی كۆتایی."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×