بڕیارگه‌ی قودسی هێزه زه‌مینییه‌كانی سوپای پاسدارانی
ئێران رایگه‌یاند كه له هێرشه خۆكوژییه‌كه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆدا بۆ سه‌ر پاسێكی
سوپای پاسداران له‌باشوری خۆرهه‌ڵاتی وڵات 27 پاسدار كوژراون و 13ی دیكه‌ش بریندار
بون.
ئاوێنه: بڕیارگه‌ی قودسی هێزه زه‌مینییه‌كانی سوپای
پاسداران له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه هێرشه‌كه‌ی سه‌ر پاسه‌كه‌ی
پاسداران له‌سه‌ر رێگه‌ی خاش-زاهیدان له‌پارێزگای سیستان و بلوجستان له‌ڕێگه‌ی
ئۆتۆمبێلێكه‌وه كه خۆكوژێكی تێدا بوه ئه‌نجامدراوه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه ژماره‌ی كوژراوانی نێو پاسه‌كه
گه‌یشتۆته 27 كه‌س و 13ی دیكه‌ش بریندارن.
"جه‌یش ئه‌لعه‌دل" كه گروپێكی چه‌كداری ناوچه‌كه‌یه،
به‌رپرسیارێتی ئه‌و ھێرشه‌ی گرتۆته ئه‌ستۆ.
به‌هرام قاسمی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران
ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی كرد‌و رایگه‌یاند؛ ئه‌و گروپه‌ی به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه‌ی
گرتۆته ئه‌ستۆ له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌وڵاتانی ناوچه‌كه‌وه پشتیوانی سه‌ربازی و
دارایی ده‌كرێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه تۆڵه‌ی خوێنی كوژراوانی ئه‌و
هێرشه ده‌كه‌نه‌وه.