ئیسرائیل هۆشداری دەدات لەبارەی هەوڵی ئێرانەوە بۆ بونیادنانی دامەزراوەی سەربازی لەعێراق
  2019-02-14       1105       

دەستەی هەواڵگری سوپای ئیسرائیل رایگەیاند؛ ئێران هەوڵی بونیادنانی دامەزراوەی سەربازی و موشەكی لەعێراق دەدات، ئەوەش دوای هێرشە ئاسمانییەكانی ئیسرائیل بۆ سەر ئامانجە ئێرانییەكان لەناو سوریا.

ئاوێنە: دەستەی هەواڵگری سوپای ئیسرائیل لە راپۆرتێكدا كە هەڵسەنگاندنی ساڵانەی خۆی تێدا خستۆتەڕو، رایگەیاندوە كە ئەو هەنگاوەی تاران، ئیسرائیل پابەنددەكات بە چڕكردنەوەی هەوڵە هەواڵگرییەكانی بەرامبەر عێراق چڕبكاتەوەو ئەگەری هەڵگرتنی هەنگاوی كرداریی لەو وڵاتە لەبەرچاو دەگرێت، ئەگەر بڵاوبونەوەی ئێران لەعێراق ببێتە هەڕەشەیەكی سەربازی.

لەبارەی دۆسیەی سوریاوە راپۆرتەكەی دەستەی هەواڵگری سوپای ئیسرائیل ئەوەی خستۆتەڕو"بەڵام لەسوریا تێبینی دەكرێت ئێران شێوازی بڵاوكردنەوەی هێزەكانی و ئەو هێزانەشی كە پشتیوانیان دەكات، گۆڕیوەو لەناوچە نزیكەكانی سنوری ئیسرائیل بەرەو ناوچەكانی باشورو رۆژهەڵات دوردەكەوێتەوە."

بەپێی راپۆرتەكە ئێران رەنگە چەند "هەنگاوێكی ئیستفزازی" لەبواری ئەتۆمیدا بنێت ئەوەش وەك هەوڵێكی بۆ ناچاركردنی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ هەڵگرتنی سزا ئابورییەكانی سەری.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×