نزیكەی 240 چەكداری داعش خۆیان رادەستی شەڕڤانان دەكەن
  2019-02-14       1565       

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرایكرد كە ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە نزیكەی 240 چەكداری رێكخراوی داعش لەدوا مۆڵگەكانی ئەو رێكخراوە لە "باغۆز" سەر بە هەجین لە پارێزگای دێرەزور-ی رۆژهەڵاتی فوڕات، خۆیان رادەستی شەڕڤانانی هێزەكانی سوریای دیموكرات(هەسەدە) و هاوپەیمانان كردوە.

ئاوێنە: روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ لەزاری چەند سەرچاوەیەكی باوەڕپێكراوەوە بڵاویكردۆتەوە كە كاروانێك ئۆتۆمبێل كە لە حەوت بارهەڵگر پێكهاتون و لەلایەن ئۆتۆمبێلە سەربازییەكانی هەسەدەو هاوپەیمانانەوە بەرو دوایان گیرابو، ئێوارەی دوێنێ لەدوا مۆڵگەی رێكخراوی داعشەوە خۆیان رادەستی شەڕڤانان و هێزەكانی هاوپەیمانان كردوە.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە ئەو حەوت بارهەڵگرە نزیكەی 240 چەكداری داعش-یان تێدابوە كە زۆرینەیان چەكداری بیانی بون و خۆیان رادەستی هەسەدەو هێزەكانی هاوپەیمانان كردوە.
روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئەو خۆڕادەستكردنەی چەكدارانی داعشی بە گەورەترین پرۆسەی خۆرادەستكردن ناوبردوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە رێكخراوی داعش لەئێستادا لەدوا مۆڵگەكانیدا بەتەواوی گەمارۆ دراوەو ئێستا تەنها سەدان مەتر لەخاكی لەژێر كۆنترۆڵدا ماوەو چاوەڕوان دەكرێت لەماوەی چەند كاتژمێری داهاتودا بەتەواوی كۆتایی بەو رێكخراوە لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی فوڕات بهێنرێت.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×