عەلی حەمەساڵح: بزوتنەوەی گۆڕان بەر لە 18ی مانگ دوا بڕیاری خۆی دەدات
  2019-02-14       846       

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی وەفدی دانوستانكاری پارتی رایگەیاند كە ئەمڕۆ لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان كۆدەبنەوەو هەروەها بەشداری كۆبونەوەی سەرۆكی فراكسیۆنەكان لەگەڵ سەرۆكی كاتی پەرلەمانی كوردستان دەكەن و ئەنجامی كۆبونەوەكان دەبەنەوە جڤاتی نیشتمانی تا بەر لە 18ی مانگ بڕیار لەسەر بەشداریكردن یان نەكردنی گۆڕان لەحكومەتی ئایندەدا بدرێت.

ئاوێنە: عەلی حەمەساڵح، ئەمڕۆ پێنجشەممە لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا باسی لەوە كرد كە ئەمڕۆ لەلایەك وەفدی دانوستانكاری حزبەكەی لەگەڵ وەفدی دانوستانكاری پارتی كۆدەبێتەوەو هەورەها فراكسیۆنەكەیان بەشداری كۆبونەوەی ئەمڕۆی سەرۆك فراكسیۆنەكان لەگەڵ سەرۆكی كاتی پەرلەمانی كوردستان دەكات.

عەلی حەمەساڵح، كە هاوكات سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕانە لە پەرلەمانی كوردستان باسی لەوە كرد كە ئامانجیان ئەوەیە لەكۆبونەوەكانی ئەمڕۆدا بگەنە دواهەمین ئەنجام بۆ ئەوەی ئەنجامەكە ببەنەوە بەردەم جڤاتی نیشتمانی حزبەكەیان تا دواهەمین بڕیای خۆی لەبارەی بەشداریكردن یان بەشدارینەكردن لەحكومەتی داهاتوی هەرێمی كوردستان بدات.

هێمای بۆ ئەوەش كرد كە بەشداریكردنیان لەكۆبونەوەكەی ئەمڕۆی پەرلەماندا لەچوارچێوەی ئەوەدایە كە باوەڕیان بەكاراكردنەوەی پەرلەمان و دەستپێكردنی كارەكانی پەرلەمان هەیە.

وتیشی"بزوتنەوەی گۆڕان بڕیاری سەربەخۆی خۆی هەیە، بەشداریكردن یان نەكردنی لەكۆبونەوەی 18ی مانگی پەرلەمانی كوردستان لەبەر بەرنامەكەی خۆی دەبێت. ئێمە بەرنامەیەكی چڕوپڕمان ئامادەكردوە بۆ چاكسازی لەسیستمی حوكمڕانی بەشێوە گشتییەكەی كە میكانیزم و كاتی تێدایە لەگەڵ پێوەرو بەركەوتەكان، وەڵامی ئەمانە ئاڕاستەی ئەوە دیاری دەكات كە بەشداری دانیشتنی پەرلەمان دەكەین یان نایكەین لەكاتی بەشداریكردنیشدا دەنگ دەدەین یان نایدەین."

ئەوەشی خستەڕو"ئەنجامی كۆبونەوەكانی ئەمڕۆ دەبرێنەوە جڤاتی نیشتمانی، ئەگەر جڤاتی نیشتمانی پێی وابو ئەو بەرنامەیەی ئێمە هەمانە، ئەم حكومەتەی پێكدەهێنرێت ناتوانێت جێبەجێی بكات، ئەوكاتە ئێمە نە بەشداری حكومەت دەكەین و رەنگیشە بەشداری كۆبونەوەكەی پەرلەمانیش نەكەین."

جەختیشی كردەوە"ئەوەش بەر لە 18ی مانگ لەلایەن جڤاتی نیشتمانییەوە یەكلایی دەكرێتەوە."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×