سەرۆكی كاتی پەرلەمان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەكات بۆ كۆبونەوەكەی 18ی شوبات
  2019-02-14       737       

سەرۆكی كاتی پەرلەمانی كوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتارانی كوردستان دەكات بۆ كۆبونەوەی رۆژی 18ی مانگ كە بڕیارە بەڕێوەبچێت.

ئاوێنە: ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆكی كاتی پەرلەمانی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی كۆبونەوە چاوەڕوانكراوەكەی پەرلەمانی كوردستان كە بڕیارە رۆژی 18ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت، لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنەكان كۆبوەوە.

ریڤینگ هرور، سەرۆكی كاتی پەرلەمان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"لەكۆبونەوەکەدا لەگەڵ فراكسیۆنەكان بەوە گەیشتون، كە لەو وادەیەدا كە دیاریكراوە واتە ڕۆژی ١٨ی شوباتی ٢٠١٩ كۆبونەوەی پەرلەمان بەرێوەبچێت."

هروری وتیشی "كۆبونەوەكە سەعات 11 بەرێوەدەچێت‌و ئامانجی كۆبونەوەكەش هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەبێت."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×