رۆژی هه‌ینی ته‌رمی پڕۆفیسۆر د.جه‌مال نه‌به‌ز ده‌گاته‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان
  2018-12-19       567       
پڕۆفیسۆر د.جه‌مال نه‌به‌ز

رۆژی هه‌ینی ته‌رمی ره‌وانشاد پرۆفیسۆر د.جه‌مال نه‌به‌ز له‌ ئه‌ڵمانیاوه‌ ده‌گاته‌وه‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و بۆ رۆژی دواتر ده‌گه‌یه‌نرێته‌وه‌ شاری سلێمانی و له‌ڕێوڕه‌سمێكدا له‌ گۆڕستانی”گردی شێخ مارف” به‌خاك ده‌سپێردرێت. 

 

ئاوێنه‌: بنه‌ماڵه‌ی پرۆفیسۆر د.جه‌مال نه‌به‌ز له‌په‌یامێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاوێنه‌ نێردراوه‌ رایگه‌یاندوه‌؛ ڕۆژی هەینی ٢١ /١٢ / ٢٠١٨ کاتژمێر ٤:٣٠ ئێوارە، تەرمی ڕەوانشاد مامۆستا (جەمال نەبەز) بەیاوەری دەستەیەك لەدڵسۆزانی، لەفرۆکەخانەی تێگلی بەرلینی ئەڵمانییاوە بەڕێدەکرێت بۆ کوردستان و کاتژمێر ١٠:٣٠ شەو لە فڕۆکەخانەی نێوده‌وڵه‌تی هەولێر لەلایەن خۆشەویستان و خانەوادەکەیەوە وەردەگیرێت. 

 

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو كه‌ بۆ بەیانییەکەی ٢٢ /١٢ / ٢٠١٨ دەگاتەوە شاری سلێمانی و لەشوێنێکی تایبەت و بە ئامادەبونی دۆست و خانەوادەو هاوبیرانی لە گۆڕستانی (گردی شێخ مارف) بەخاک دەسپێردرێت. 

 

رۆژی شه‌ممه‌ 8ی كانونی یه‌كه‌می 2018، پڕۆفیسۆر دکتۆر جەمال نەبەز، نوسەر و بیرمەندی کورد، لە تەمەنی 85 ساڵیدا لە ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد. 

 

ده‌قی په‌یامی بنه‌ماڵه‌كه‌ی…

 

بەناوی خواو کوردستانی پیرۆزەوە

 

دیسان دو چاوی سوری وەتەن بو بە گۆمی خوێن

فرمێسک وەکو فوارە لە دڵ هەڵقوڵایەوە

                                               بێخود 

 

لە بنەماڵەی دکتۆر جەمال نەبەزەوە بۆ سەرجەم خزمان و هاوبیران و هاوڕێ و دڵسۆزانی زانای نێوداری کورد دکتۆر(جەمال نەبەز) گشت کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بیستراو و بینراو. سڵاوی گەرم. 

 

ڕۆژی هەینی ٢١ /١٢ / ٢٠١٨ کاتژمێر ٤:٣٠ ئێوارە، تەرمی ڕەوانشاد مامۆستا (جەمال نەبەز) بەیاوەری دەستەیەك لە دڵسۆزانی، لەفرۆکەخانەی تێگلی بەرلینی ئەڵمانییاوە بەڕێدەکرێت بۆ کوردستان. لە کاتژمێر ١٠:٣٠ شەو لە فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی لەلایەن خۆشەویستان و خانەوادەکەیەوە وەردەگیرێت. 

 

بۆ بەیانییەکەی ٢٢ /١٢ / ٢٠١٨ دەگاتەوە شاری سلێمانی و لەشوێنێکی تایبەت و بە ئامادەبونی دۆست و خانەوادەو هاوبیرانییەوە لە گۆڕستانی (گردی شێخ مارف) بەخاک دەسپێردرێت. 

 

سەری رێزو نەوازش دادەنوێنین بۆ نەمری ئەم کەڵە مرۆڤەی چۆکی دانەدا بۆ هەمو داگیرکەران و ئەوانەی کەوا بەرلەشکرییان بون. 

 

گۆڕت چراخان و ڕەوانت بە فیردەوس شاد بێت. 

 

خوشکی دلسۆزتان نیعمەت تۆفیق مەحود، بنەماڵەی دکتۆر جەمال نەبەز

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×