ناوەڕۆكی كۆبونەوەی نێوان پارتی و گۆڕان: لەرێككەوتنی سیاسی نزیكین
  2019-02-14       1062       

پارتی و گۆڕان كۆبونەوەكەی ئەمڕۆی نێوانیان كە لە پیرمام بەڕێوەچو، بە "باش و جدی" ناودەبەن و مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی رایگەیاند؛ كە لە رێككەوتنی سیاسی لەنێوانیاندا نزیكن. پارتی و گۆڕان هێما بۆ ئەوەش دەكەن كە هەردولا لەكۆبونەوەكەدا پڕۆژەی خۆیان پێشكەش كردوەو بڕیاریشە دوای راوێژی ناوخۆیی تا رۆژی شەممەی داهاتو جارێكی دیكە كۆببنەوە.

 

ئاوێنە: دوای كۆتاییهاتنی كۆبونەوەی نێوان وەفدی دانوستانكاری پارتی و گۆڕان، مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبونەوەکە رایگەیاند"لەگەڵ برایانی بزوتنەوەی گۆڕان دانیشتنێکی باشمان کرد، پێشتر کۆمەڵێک بابەت و بیرۆکە ئامادە و گەڵاڵە کرابون، ئەمڕۆ بە نزیکەیی لەکۆتایی هەمو ئەو بیرۆکانەدا بوین، هەم لەسەر رێککەوتنی سیاسی لەنێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان هەم لەسەر چۆنێتی شەراکەت لە حکومەتی ئاییندە و کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، زۆربەی هەرەزۆری ئەو بابەتانەی باسمان کردن، کە بۆ کارنامەی کابینەی داهاتو پێویستن زۆر لەیەکەوە نزیکین."

مەحمود محەممەد وتیشی "ئەو خاڵانەی لەلای هەردولامان گرنگە بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندیان بە بەرژەوەندی باڵای نەتەوەیی و نیشتمانی و بژێوی خەڵک و چاکسازییەوە هەیە، خاڵی هاوبەشن. ئەوەی دەمێنێتەوە هەریەکە لای خۆمان راوێژێک لەگەڵ مەکتەبی سیاسی و خانەی راپەڕاندن بکرێت. دامان ناوە تاوەکو رۆژی شەممە جارێکی دیکە لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان کۆببینەوە."

هەر لەبارەی کۆبونەوەکە، ئاراس وەلی، ئەندامی شاندی دانوستاندکاری گۆڕان وتی"کۆبونەوەیەکی زۆر باش و جیدیمان کرد. ئەو تەوارانەی باسمان کردن لە مەسەلەی پێکهێنانی حکومەت و رێککەوتنی سیاسیمان و چ جۆرە حکومەتێک بێت. بەڕای ئێمە پرسی چاکسازی لە هەمو جومگەکانی حکومەتدا بکرێت، برادەرانی پارتی لەگەڵ هیچ خاڵێکدا لەگەڵ ئێمە ناکۆکیان نەبو."

ئاراس وەلی راشیگەیان؛ سەبارەت بە دابەشکردنی پۆستەکان و هەنگاوی زۆر باشترمان ناوە، لەگەڵ ئەوەش پێویستمان بەوەیە لەگەڵ خانەی راپەڕاندن و جڤاتی نیشتمانی راوێژ بکەین، هیوادارم لەم هەفتەیە موژدەی خۆش بە خەڵک بدەین.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×