"كەشوهەوایەكی لەبار هەیە بۆ چارەسەر كردنی كێشەكانی نێوان هەولێر‌و بەغدا"
  2019-02-14       936       

 

بەشیر حەداد، جێگری دوەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەبارەی موچەی  فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانەوە رایدەگەیەنێت كەشوهەوایەكی لەبار هەیە بۆ چارەسەر كردنی كێشەكانی نێوان هەولێر‌و بەغدا‌و بە یاسا گرنتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم كراوە.


ئاوێنە: بەشیر حەداد، جێگری دوەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەپشكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەمیدیای حزبەكەی راگەیاندوە بەشێكی زۆری لایەنە عێراقییەكان تێروانینیان بەشێوەی ئەرێنی لەبەرامبەر هەرێمی كوردستان گۆردراوە‌و موچەخۆرانی هەرێمی كوردستانیش دڵنیا دەكاتەوە كە موچەكانیان لەلایەن بەغداوە بۆ دەنێردرێت.


پێشی وایە بەهۆی ئەو بارودۆخەی دروست بوە زەمینەیەكی لەبار دروستبوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان‌و حكومەتی عێراقی.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×