پۆلیسی راپەرین برینداربونی خوێندكارێك رادەگەیەنێت
  2019-02-14       840       

 

لەراگەیەنراوێكیدا بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی راپەرین ئاماژە بە برینداربونی خوێندارێك دەكات، دەشڵێت" بریندارەكە ئاسەوای 3 چەقۆ بەسەر جەستەیەوە دیارە‌و یەكێك لەچەقۆكان لەسەر دڵی دراوە".


 ئاوێنە: بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی راپەرین لەرێگەی لاپەرەی تایبەتی خۆی لەسەر تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی "دوانیوەرۆی ئەمرۆ پێنج شەممە سەعات 4:30 خولەك دو خوێێندكار لەقوتابخانەی بڵفەتی بنەرەتی دەبێتە دەمەقاڵەیان‌و لەئەنجامدا یەكێك لەخوێندارەكان بە چەقۆ هێرش دەكاتە سەر هاورێكەی بەناوی (د، ح، ئـ) كەلەدایكبوی ساڵی 2002 ەو پیشەی خوێنكارە‌و دانیشتوی راپەرینە لەقەڵادزێ‌‌و لەئەنجامدا بەسەختی بریندار دەبێت".


راشیدەگەیەنێت خوێندارە بریندارەكە 3 چەقۆ لەسەر جەستەیەتی‌و یەكێك لەچەقۆكان لەسەر دڵی دراوە‌و توشی خوێنبەربون بوە، دواتریش رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كراوە، ئاماژەبەوەش دەكات بە بریاری دادوەر‌و بەپێی مادەی 413 خوێندكارە هێرشبەرەكە راگیراوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×