2019-02-15   459     
ئەردۆغان، پوتن، روحانی
له‌راگه‌یه‌ندراوی كۆتایی كۆبونه‌وه‌ی "لوتکەی سۆچی"، سەرکردەکانی ڕوسیا‌و تورکیا‌و ئێران، جه‌خت له‌سه‌ر سەقامگیریی‌و ئاشتی له‌باکوری رۆژھەڵاتی سوریا‌و یه‌كپارچه‌یی خاكی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌نه‌وه.
ئاوێنه: ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا‌و حەسەن روحانی سەرکۆماری ئێران، بۆ جاری چوارەم لەسۆچی لەبارەی سوریا کۆبونەوەو تێدا راگەیەندراوێکی ھاوبەشیان بڵاوکردەوە.
هه‌رسێ سه‌رۆك راگەیاندراوی ھاوبەشی "لوتکەی سۆچی"یان واژوکرد. لەبه‌شێكی راگەیەندراوه‌كه‌دا هاتووه، هه‌رسێ سه‌رۆك ھاوڕابون لەسەر ئەنجامدانی ھەماھەنگی بۆ ئاشتی‌و سەقامگیری لەباکوری رۆژھەڵاتی سوریا".
ئاماژە بەوە کراوە کە "(سەرکردەکان) سوربونی خۆیان لەدژی پرسە جیاخوازەکانی سوریا دوپاتکردۆتەوە".
راشیانگەیەندووه، "کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لەسوریا سەقامگیریی‌و ئاسایش بەھێز دەکات". ھاوکات ھەر سێ سەرکرەکە پێداگری خۆیان لەسەر یەکپارچەیی‌و سەروەری‌و یەکێتی خاکی سوریا کردەوەو جەختیان لەوە کردەوە کە نابێت ھیچ لایەنێک ئەو بنەمایانە پێشێل بکات.