مەسرور بارزانی له‌گه‌ڵ وەزیری دەرەوەی روسیا كۆبوه‌وه‌
  2019-02-15       778       
كۆبونه‌وه‌ی‌ مەسرور بارزانی‌و سێرگی لاڤرۆڤ لەمیونشن
مه‌سرور بارزانی راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، له‌كۆنگرەی ئاسایشی میونشن له‌گه‌ڵ سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا كۆبوه‌وه‌.

ئاوێنه‌: له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌كۆنگرەی ئاسایشی میونشن، نیوەڕۆی ئەمڕۆ هه‌ینی‌، مەسرور بارزانی‌و سێرگی لاڤرۆڤ لەمیونشن کۆبونەوە.

بریاریشه‌ راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ فالح فه‌یاز، راوێژكاری ئاسایشی حكومه‌تی عێراق كۆببێته‌وه‌.

وه‌فدی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌كۆنگره‌كه‌دا پێكهاتون له‌مه‌سرور بارزانی راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم، سەفین دزەیی، وتەبێژی حکومەت‌و دڵشاد بارزانی، نوێنەری حکومەتی هەرێم لەئەڵمانیا.

لەساڵی 1963وە ساڵانە كۆنگرەی ئاسایشی میونشن بەمەبەستی دروستکردنی هەماهەنگی زیاتری جیهانی بۆ روبەڕوبونەوەی هەڕەشە جیهانییەکان بەڕێوەدەچێت. ئەمساڵ كاره‌كانی‌ كۆنگرەی ئاسایشی میونشن لەرۆژانی 15 بۆ 17 بەڕێوه‌ده‌چێت‌و روبەڕوبونەوەی تیرۆریش بەشێک دەبێت لەپرسە گرنگەکانی‌ كۆنگره‌كه‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×