ئا: ئاوێنە
چل ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، كۆمه‌ڵه «پاش ده ساڵ له‌هه‌ڵسوڕانی نهێنی» به‌بۆنه‌ی گیان به‌ختكردنی یه‌كێك له‌دامه‌زرێنه‌رانیه‌وه، بونی خۆی به‌ئاشكرا راگه‌یاند‌و وه‌ك هێزێكی چه‌پ‌و رادیكاڵ له‌ماوه‌یه‌كی یه‌كجار كورتدا بووه یه‌كێك له‌ئه‌كته‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی شانۆی سیاسی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له‌ڕوی ئایدیۆلۆژیك‌و سیاسیشه‌وه گوڕ‌و تینێكی سه‌رنجڕاكێشی به‌نه‌وه‌یه‌كی گه‌نجی ئه‌و رۆژگاره‌ی كوردستان به‌خشی.
به‌ڵام دوای تێپه‌ڕینی ئه‌و چل ساڵه پڕ له‌هه‌ورازو نشێوه‌ی ئه‌م رێكخراوه سیاسیه‌ی پیا تێپه‌ڕی‌و چه‌ندین قه‌یرانی یه‌ك له‌دوای یه‌ك به‌رۆكیان پێگرت، ئێستا كوانوی كۆمه‌ڵه وه‌ك كه‌شوهه‌وای رێبه‌ندان سارد‌و سڕه. كۆمه‌ڵه دەمێکە له‌قه‌یرانێكی رێكخراوه‌یی، سیاسی‌و سه‌ركردایه‌تیدا رۆژگاری به‌سه‌رده‌بات. ئه‌و هاوڕێیانه‌ی دوێنێ، ئه‌مڕۆ به‌سه‌ر چه‌ند كۆمه‌ڵه‌یه‌كی لێكترازاوو دژ به‌یه‌كدا په‌رت‌و دابه‌ش بون، كه جوگرافیا روبه‌ری كار‌و هه‌ڵسوڕانیان له‌زڕگوێزو زڕگوێزه‌ڵه‌دا چڕ بووه‌ته‌وه، ئه‌و گونده بچكۆلانه‌یه‌ی نزیك سلێمانی كه ئاڵایه‌كی سوور به‌به‌رزیه‌وه به‌سه‌ر بنكه‌و باره‌گای «كۆمه‌ڵه‌كانیه‌وه» ده‌شه‌كێته‌وه.
كۆمه‌ڵه وه‌ك چۆن خێرا هه‌ڵكشا، به‌هه‌مانشێوه داكشانه‌كه‌شی هه‌ر خێرا بوو، چونكه نه‌یتوانی له‌گه‌ڵ ره‌وتی گۆڕانكارییه‌كاندا وه‌ك پێویست خۆی نوێ بكاته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌وده‌مه‌ی كه هاوكێشه‌ی سیاسی‌و فكری ئێران‌و جیهانیش گۆڕانكارییه‌كی قوڵ‌و ریشه‌ییان به‌سه‌ردا هات، نه‌یتوانی له‌كاتی خۆیدا ئه‌میش گۆڕان به‌سه‌ر جیهانبینی‌و سیاسه‌ت‌و شێوه‌ی كار‌و رێكخستنی خۆیدا بهێنێ.
هاوكات درێژه‌كێشانی ئیستبیدادی كۆماری ئیسلامی‌و روكردنه تاراوگه‌و ئۆردوگانشینی‌و دابڕانی ئه‌مانیش له‌خه‌ڵك‌و ده‌سه‌ڵاتخوازی به‌شێك له‌نوخبه سیاسیه‌كه‌شی، بوه هۆی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕینی كاتدا، كۆمه‌ڵه ئه‌و قورسایی‌و پێگه كۆمه‌ڵایه‌تییه به‌هێزه‌ی جارانی نه‌مێنێ‌و تا راده‌یه‌ك بكه‌وێته په‌راوێزی روداوه‌كانه‌وه.
رێكخراوه چه‌پ‌و ماركسییه‌كانی ئێران زیاتر له‌سه‌د ساڵه له‌چالاكی‌و جموجۆڵدان، ته‌نانه‌ت سه‌رده‌مانێكیش حیزبی توده به‌یه‌كێك له‌گرنگترین‌و به‌هێزترین حیزبه كۆمۆنیسته‌كانی جیهانی سێهه‌م داده‌نرا. ئه‌م هه‌ژمون كردنه‌ی چه‌پ به‌سه‌ر فه‌زای فكری ئێران‌دا، له‌ده‌یه‌ی په‌نجا‌و شه‌ست‌و حه‌فتای سه‌ده‌ی رابردودا كه‌م تا زۆر كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌شێك له‌نوخبه‌ی سیاسی‌و رۆشنبیریی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش هه‌بوو، زۆرێك له‌كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی كه‌وتنه ژێر كاریگه‌ری ئایدیۆلۆژیای چه‌پ‌و ماركسیزمه‌وه.
كۆمه‌ڵه زاده‌ی ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌یه كه به‌ڕۆژگاری هه‌ڵكشانی چه‌پ داده‌نرێت له‌ئێران‌و جیهانیشدا. له‌كۆتایی ده‌یه‌ی 1960دا، كۆمه‌ڵه گه‌نجێكی كورد كه له‌زانكۆكانی تاران‌و ته‌ورێز ده‌یانخوێند‌و زۆربه‌ی كاتیان به‌خوێندنه‌وه‌و مشتومڕی فكری‌و سیاسییه‌وه به‌سه‌رده‌بردو هه‌ندێكجاریش خه‌ونیان به‌ڕزگاركردنی دونیا له‌ده‌ستی ئیمپریالیزم‌و پێكهێنانی حكومه‌تێكی سۆسیالیستی‌و كرێكارییه‌وه ده‌بینی، ئه‌م رێكخراوه ماركسیه‌یان دامه‌زران.
دامه‌زرێنه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی: فوئادی مسته‌فا سوڵتانی، حه‌مه حسێنی كه‌ریمی، شوعه‌یبی زه‌كه‌ریایی، ساعدی وه‌ته‌ندۆست، عه‌بدوڵای موهته‌دی‌و موسڵحی شێخ ئیسلامی بوون. له‌ده ساڵی خه‌باتی نهێنی كۆمه‌ڵه‌دا، زۆربه‌ی سه‌ركرده‌و ئه‌ندامه‌كانیان له‌لایه‌ن ساواكه‌وه گیران‌و به‌شێكیان تا ده‌رگاكانی زیندانی شا شكان له‌زینداندا مانه‌وه. له‌ساته‌وه‌ختی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئێران‌دا كه هێشتا رژێمی پاشایه‌تی مابو، كۆمه‌ڵه یه‌كه‌م كۆنگره‌ی خۆی له‌پایزی 1978دا به‌نهێنی ده‌به‌ستێت‌و له‌ڕۆژی 26ی رێبه‌ندانیشدا (16/2/1979) بونی خۆی به‌ئاشكرا راده‌گه‌یه‌نێت.
یه‌كه‌م سكرتێری كۆمه‌ڵه «عه‌بدوڵای موهته‌دی» لەچاوپێکەوتنێکیدا کە لەرۆژنامەی ئاوێنه بڵاوکراوەتەوە دەڵێت «له‌كۆنگره‌ی یه‌كه‌مدا سكرتێرمان هه‌ڵنه‌بژارد، به‌ڵام قائید‌و رابه‌ری مه‌عنه‌ویمان له‌و كاته‌دا كه قسه‌مان لێده‌بیست كاك فوئاد بوو، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی سكرتێری لێبنرێت».
ده‌شڵێت «كۆنگره‌ی دووه‌ممان له‌نه‌ورۆزی 1981دا له‌خانه‌قایه‌ك به‌ست له‌گوندی زه‌مبیلی ناوچه‌ی موكریان، دوای ئه‌وه‌ش كه كۆنگره‌ی سێهه‌م له‌به‌هاری 1982دا به‌سترا من بووم به‌سكرتێر، به‌ڵام له‌كۆنگره‌ی دووه‌مه‌وه مه‌علوم بوو كه من شه‌خسی یه‌كه‌مم، له‌باری مه‌عنه‌وییه‌وه».
روداوێكی هه‌ره گرنگی دیكه‌ی كۆمه‌ڵه له‌ساڵی 1983دا، پێكهێنانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران بوو. كه تا ئێستاش بیرهێنانه‌وه‌ی مایه‌ی خه‌م‌و توڕه‌یی به‌شێك له‌ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌یه، سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان عومه‌ری ئیلخانیزاده لەچاوپێکەوتنێکیدا کە لەرۆژنامەی ئاوێنه بڵاوکراوەتەوە ده‌ڵێت «به‌پێكهێنانی حیزبی كۆمۆنیست، ئێمه بووینه حیزبێكی ئایدیۆلۆژیك‌و خه‌ڵك هیوای پێمان نه‌ما، ئیتر جوتیارێك‌و كرێكارێك‌و خه‌ڵكێكی ئاسایی ناو بازاڕ نه‌یده‌توانی لێمان حاڵی بێت. حیزبی كۆمۆنیست‌و زمان‌و دیالۆگی ئێمه‌شی له‌گه‌ڵ خه‌ڵك گۆڕی».
هه‌روه‌ها هه‌ر له‌و ساڵه‌شدا به‌هۆی هێرش‌و په‌لاماره‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سه‌ر ناوچه‌ی ئالان، سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه بنكه‌و باره‌گا سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌گوازێته‌وه بۆ گه‌ڵاڵه‌و سه‌فره‌و زه‌رو كه ناوچه‌ی رزگاركراوی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بون.
كۆتایی ده‌یه‌ی 1980، كه رۆژگاری ئه‌نفال‌و شكسته گه‌وره‌كانی خه‌باتی چه‌كداری بو له‌كوردستانی رۆژهه‌ڵات‌و باشوردا، ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر بچوك بونه‌وه‌و په‌رته‌وازه بونی كۆمه‌ڵه ده‌بێت، له‌و كاته‌دا مه‌نسوری حیكمه‌ت كۆمه‌ڵه‌ی به‌وه تاوانبار كرد كه «ناسیۆنالیزم سواری كۆڵی بووه»و به‌شێك له‌وانی به‌ناوی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكارییه‌وه جیاكرده‌وه.
زۆرێكیش له‌و هاوڕێیانه‌ی كه پێشتر شێلگیرانه پێداگرییان له‌سه‌ر درێژه‌دان به‌خه‌بات‌و شۆڕش ده‌كرد، له‌ژێر باری ئه‌و شكسته گه‌ورانه‌دا نا‌ئومێد بون‌و به‌ره‌و ئه‌وروپا‌و تاراوگه سه‌ری خۆیان هه‌ڵگرت. هه‌روه‌ها هه‌ر له‌م ساڵه‌شدا سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه بنكه‌و باره‌گاكانی ده‌گوازێته‌وه بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی رژێمی به‌عس له‌زڕگوێز.
ساڵی 1989ش روداوێك سه‌رتاسه‌ری دونیا ده‌هه‌ژێنێت: روخانی دیواری به‌رلین. روخانی ئه‌م دیواره مه‌غزاو هێمایه‌كی گه‌وره‌ی پاشه‌كشه كردن‌و روخانی ئه‌و جۆره ئایدیۆلۆژیا‌و روانینه بوو كه له‌ودیو په‌رده ئاسنینه‌كانی ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵاته‌وه حوكمڕانیان ده‌كرد، روخانی ئه‌و دیواره‌و هه‌ره‌سهێنانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت‌و كۆتایهاتنی جه‌نگی سارد، هه‌موو رێكخراوه چه‌په‌كانی دونیا روبه‌ڕوی شۆك‌و قه‌یران ده‌كاته‌وه.
كۆمه‌ڵه چ پێویسته درێژه به‌كار‌و چالاكی خۆی بدات له‌چوارچێوه‌ی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران‌دا؟
ئه‌م پرسیاره ئه‌ندامانی ئه‌و رێكخراوه ده‌كات به‌دو به‌ره‌وه، به‌ره‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ خۆ رزگاركردن له‌حیزبی كۆمۆنیست ده‌بن‌و به‌ره‌یه‌كی دیكه‌شیان به‌پێچه‌وانه‌وه. سه‌ره‌نجام ئه‌م كێشمه‌كێشه له‌ساڵی 2000دا ده‌بێته هۆی جیابونه‌وه‌ی به‌شێك له‌و ئه‌ندامه ناڕازیانه به‌سه‌ركردایه‌تی عه‌بدوڵای موهته‌دی.
موهته‌دی پێیوایه ئه‌گه‌ر ته‌نها یه‌ك هۆكار ده‌ستنیشان بكرێت بۆ ئه‌و ته‌ڵه‌زگه گه‌ورانه‌ی روبه‌ڕوی كۆمه‌ڵه بونه‌وه، ئه‌وا پێكهێنانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانه‌و ده‌ڵێت «ده‌بوا هه‌ر زوو ئه‌وده‌مه‌ی كه قۆرته‌كانی حیزبی كۆمۆنیست ده‌ركه‌وتن خۆمان لێڕزگار بكردایه».
به‌ڵام سكرتێری كۆمه‌ڵه ـ سازمانی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران «ئیبرایمی عه‌لیزاده» رایه‌كی دیكه‌ی هه‌یه‌و مانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه له‌نێو ئه‌و حیزبه‌دا به‌پێویست ده‌زانێت، ئه‌و لەچاوپێکەوتنێکیدا کە لەرۆژنامەی ئاوێنه بڵاوکراوەتەوە ده‌ڵێت «به‌بڕوای من هه‌لومه‌رجی ئێستای دنیا به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌مان لێده‌خوازێ كه ئێمه له‌سه‌ر رێبازی خۆمان هه‌رچی مه‌حكه‌متر پێدابگرین، چونكه ته‌واوی ئه‌و به‌دیلانه‌ی كه سه‌رمایه‌داری دوای روخانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت هێنایه‌ڕوو هه‌مووی به‌بنبه‌ست گه‌یشت، دنیایان غه‌رقی تیرۆریزم، غه‌رقی دواكه‌وتوویی‌و شه‌ڕ‌و شۆڕ كرد به‌بیانووی ئه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داری سیسته‌می پێشكه‌تووی ئاخیری دونیایه، ئێستا وه‌ختی ئه‌وه‌یه كه بڵێین ئێمه راستمان ده‌كرد خه‌ڵكینه».
ده‌شڵێت «به‌ربه‌ره‌كانێی داهاتووی ئۆپۆزیسیۆن له‌ئاینده‌ی سیاسی ئێران‌دا له‌نێوان دوو ركه‌به‌ردایه: لیبراله‌كان‌و كۆمۆنیسته‌كان. رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌وان چاره‌نوسی سیاسی داهاتووی ئێران دیاریده‌كات، به‌لای ئێمه‌وه پاراستنی سه‌نگه‌ری حیزبی كۆمۆنیستی ئێران ئه‌و رێگاده‌سته‌مان بۆ ده‌پارێزێت بچینه ئه‌و كێشه‌یه‌وه له‌ئاستی سه‌راسه‌ریدا، له‌حاڵێكدا كه خۆقه‌تیس كردنه‌وه به‌كۆمه‌ڵه‌و به‌كوردستان له‌و ده‌رفه‌تی سه‌راسه‌رییه مه‌حروممان ده‌كات».
روداوێكی تر كه پێویسته ئاماژه‌ی پێبكرێت، جیابونه‌وه‌ی باڵی گه‌شه‌و ریفۆرمه له‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ی عه‌بدوڵای موهته‌دی رابه‌رایه‌تی ده‌كات. له‌كاتێكدا كه موهته‌دی هیچ پاساوو هۆكارێكی سیاسی بۆ ئه‌و جیابونه‌وه‌یه شك نابات ساڵی 2007 له‌حیزبه‌كه‌یدا رووی دا. به‌ڵام عومه‌ری ئیلخانیزاده هۆكاری جیابونه‌وه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاتی ره‌های سكرتێر‌و ئه‌و شێوه لینینییه‌ی كه به‌دوور له‌دیموكراسی هه‌موو كاروباره‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ركه‌زی به‌ده‌سته‌وه بووه‌و نه‌یتوانیوه ئه‌مڕۆیی‌و هاوچه‌رخ بێت.
هه‌روه‌ها لەساڵانی رابردودا روداوێكی نێو پلینۆمی هه‌مان كۆمه‌ڵه‌كه‌ی عه‌بدوڵای موهته‌دی، جیابونه‌وه‌ی گروپێكی دیكه‌ی به‌سه‌ركردایه‌تی عه‌بدوڵای كۆنه‌پۆشی لێكه‌وته‌وه، ئه‌م گروپه كه ناوی كۆمه‌ڵه ـ ره‌وتی یه‌كگرتنه‌وه‌یان له‌خۆیان نا زیاتر له‌پژاك نزیكبونه‌وه. هه‌روه‌ها له‌نێو كۆمه‌ڵه‌كه‌ی حیزبی كۆمۆنیستیشدا گروپێك كه دیارترینیان ساعیدی وه‌ته‌ن دۆست‌و مینه‌ی حسامییه داوای گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ كۆمه‌ڵه‌و وازهێنان له‌حیزبی كۆمۆنیست کرد.
ئه‌مڕۆ كه كۆمه‌ڵه ده‌بێته چل ساڵ، هیچ كام له‌م «كۆمه‌ڵانه» به‌ته‌نها خاوه‌نی به‌رچاوڕوونی‌و پڕۆژه‌یه‌كی رسكاوو تۆكمه نین بۆ هه‌ستانه‌وه.