خلوسی ئاكار: دەبێت تەنها هێزەكانی توركیا لە "ناوچەی ئارام"ی باكوری سوریا بونیان هەبێت
  2019-02-15       820       

وەزیری بەرگری توركیا، خلوسی ئاكار رایگەیاند؛ دەبێت تەنها هێزەكانی توركیا لەو ناوچە ئارامەدا بونیان هەبێت كە لەبانگەشەی دروستكردنی دەكرێت لەباكوری رۆژهەڵاتی سوریا دروست بكرێت.

ئاوێنە: بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی، ئەو وتانەی خلوسی ئاكار لەمیانی كۆبونەوەیەكدا هاتون لەبارەی لەناوبردنی داعش لەچوارچێوەی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن كە وەزیرانی بەرگری ئەمریكا، ئەڵمانیا، فەرەنساو بەریتانیا لە كۆبونەوەكەدا ئامادە بون.

ئاكار وتویەتی"گرتنە ئەستۆی كۆنترۆڵی ناوچە ئارامەكە لەلایەن هاوپەیمانانەوە گونجاو نییەو بەسیش نییە."

ئەوەشی خستۆتەڕو"نابێت ئەو بۆشاییەی لەدوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەسوریا دروست دەبێت، ببێتە ناوچەیەكی ئارام بۆ یەپەگە."

جەختیشی كردۆتەوە كە كردنەدەرەوەی یەپەگە لەناوچەكانی باكوری سوریا گرنگترین پرسی بۆ بابەتی ئاسایشی سنورەكانی توركیا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×