فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا هاوڕای ترامپ نییە بۆ كشانەوە لەسوریا
  2019-02-15       1059       

جەنەرال جۆزێف ڤۆتێل، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریكا رایگەیاند؛ داعش هێشتا جێی مەترسییەو ئەو هاوڕانییە لەگەڵ دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی وڵاتەكەیدا لەبڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەسوریا.

ئاوێنە: جەنەراڵ جۆزێف ڤۆتێل لەمیانی لێدوانێكدا بۆ كەناڵی سی ئێن ئێن-ی ئەمریكی رایگەیاند ئەگەر لەلایەن سەرۆكی وڵاتەكەیەوە راوێژی پێ بكرایە ئەوا لەئێستادا پێشنیاری ئەوەی نەدەكرد بڕیاری كشاندنەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەسوریا بدات.

بەپێی قسەی جەنەراڵ جۆزێف ڤۆتێل هێشتا داعش رابەرو چەكدارو لایەنگرو یارمەتیدەر و سەرچاوەی هەیە، بۆیە بەبڕوای ئەو گوشاری سەربازی بەردەوام پێویستە بۆ روبەڕوبونەوەی ئەو گروپە.

وتیشی"ئەوەی دەمانەوێت ئەوەیە كە هاوبەشەكانمان بتوانن روبەڕوی داعش ببنەوە ئیدی هاوبەشەكانمان بن لە عێراق یاخود هێزەكانی سوریای دیموكرات."

هێمای بۆ ئەوەش كرد كە هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بەبێ یارمەتی بەردەوامی ئەمەریکا لە توانیاندا نەدەبو ڕوبەڕووی داعش ببنەوە. جەختیشی کردەوە کە هێشتا هەسەدە پـێویستی بە تواناو یارمەتیـیەکانی سوپای ئەمەریکایە.

باسی لەوەش كرد كە هێشتا داعش توانای هەیە پلان بۆ هێرشی تیرۆریستی لەدژی لەدژی ئەمریكاو هاوپەیمانانی دابڕێژێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە جەنەرال جۆزێف ڤۆتیل هەفتەی رابردودا لەمیانی وتەیەكدا لەبەردەم كۆنگرێسی ئەمریكا، رایگەیاند كە لەپرسی بڕیارەكەی سەرۆكی ئەمریكادا بۆ كشاندنەوەی هێزەكانیان لەسوریا راوێژی پێنەكراوە.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×