كەشناسی هەرێم: ئەمشەو باران بارین بەردەوام دەبێت
  2019-02-15       1148       

كەشناسی هەرێم رایگەیاند؛ ئەمشەو باران بارین بەردەوام دەبێت و بەفریش لەناوچە شاخاوییەكان دەبارێت. رێژەی بارانبارینی ئەمڕۆی ناوچە جیاجیاكان ئاشكرادەكات و دەڵێت؛ لە قەزای دوكان زۆرترین باران باریوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە كە ئەمشەو باران بارین بەشێوەى پچڕپچڕ یان لەسەریەك بەردەوام دەبێت بەتایبەت لە ناوچە شاخاویەکانى هەولێرو سلێمانى.

هێماشی بۆ ئەوە كردوە كە هاوکات پلەکانى گەرماش ڕو لە نزمبونەوە دەکەن و بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت.

كەشناسی رێژەی بارانبارینی لەماوەی 12 كاتژمێری رابردوی ئەمڕۆدا لەناوچە جیاجیاكان خستۆتەڕو و ئاشكراشیكردوە كە لە قەزای دوكان 32 ملم باران باریوە كە زۆرترین رێژەی بارانبارین بوە بە بەراورد بە ناوچەكانی دیكەی هەرێم.

كەشناسی رێژەی بارانبارینی ئەمڕۆی ناوچە جیاجیاكانی بەم شێوەیە خستۆتەڕو:

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×