ئەمڕۆ پارتی و گۆڕان لەسلێمانی كۆدەبنەوە
  2019-02-16       544       
كۆبونەوەیەكی وەفدی دانوستانكاری پارتی و گۆڕان

لەدرێژەی كۆبونەوەو گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیارە ئەمڕۆ شەممە وەفدی دانوستانكاری پارتی و گۆڕان لە شاری سلێمانی بۆ جارێكی تر كۆببنەوە.
ئاوێنە: بەپێی میدیای رەسمی پارتی لەكۆبوەكەی نێوانیاندا وەفدی دانوستانكاری پارتی و گۆڕان دواپێشهات و گۆڕانكارییەكانی تایبەت بە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان تاووتوێ دەكەن.
رۆژی پێنجشەممە وەفدی دانوستانكاری پارتی و گۆڕان لە پیرمام كۆبونەوەو دوای كۆبونەوەكەش لە لێدوانی رۆژنامەوانیدا مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی و ئاراس وەلی، ئەندامی وەفدی دانوستانكاری گۆڕان كۆبونەوەكەیان بە "باش و جدی" ناوبرد.
مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی رایگەیاند؛ كە لە رێككەوتنی سیاسی لەنێوانیاندا نزیكن.
پارتی و گۆڕان هێماشیان بۆ ئەوە كرد كە هەردولا لەكۆبونەوەكەدا پڕۆژەی خۆیان پێشكەش كردوەو بڕیاریشە دوای راوێژی ناوخۆیی تا رۆژی شەممەی داهاتو جارێكی دیكە كۆببنەوە.
دوێنێش مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی لەسلێمانی كۆبونەوەو دوای كۆبونەوەكەش وتەبێژی پارتی رایده‌گه‌یاند لەسەر پرۆژە سیاسییەکەی نێوانیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌  رێککەوتون. وتەبێژی یەکێتی-ش وتی؛ پارێزگاری کەرکوک بەڕێککەوتن داده‌نرێت‌و به‌شداری‌ له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ 18ی‌ مانگی‌ په‌رله‌مانیشدا ده‌كه‌ن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×