كۆبونەوەی سەركردایەتی یەكێتی بۆ بڕیاردان لەسەر رێككەوتنی سیاسی دەستی پێكرد
  2019-02-16       517       
دیمەنێكی كۆبونەوەكە. فۆتۆ: هاوژین شەریف

كەمێك لەمەوبەر كۆبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی لەسلێمانی بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی دواین كۆبونەوەی یەكێتی و پارتی و رێككەوتنی سیاسی كە پەیوەندیدارە بەپێكهێنانی حكومەتی هەرێم و كەركوك و بەغدا، دەستی پێكرد.

ئاوێنە: میدیای رەسمی یەكێتی بڵاویكردۆتەوە ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی لەكۆبونەوەكەدا تاوتوێی دواین گفتوگۆكانی نێوان یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ رێككەوتنی سیاسی دەكات و بڕیاری كۆتایی لەبارەی بەشداری حكومەت و ئەو پرسانەی پەیوەندیدارە بەپێكهێنانی حكومەت، دەدات.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی لەكۆبونەوەكەیدا هەڵسەنگاندن بۆ گفتوگۆكانی رێككەوتنی سیاسی و چارەسەری كێشەكان لەهەرێم و كەركوك و بەغداش دەكات.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە دوێنێ مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی لەسلێمانی كۆبونەوەو دوای كۆبونەوەكەش وتەبێژی پارتی رایگه‌یاند لەسەر پرۆژە سیاسییەکەی نێوانیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌  رێککەوتون. وتەبێژی یەکێتی-ش وتی؛ پارێزگاری کەرکوک بەڕێککەوتن داده‌نرێت‌و به‌شداری‌ له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ 18ی‌ مانگی‌ په‌رله‌مانیشدا ده‌كه‌ن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×