هەواڵی كۆچی دوایی د.كەمال مەزهەر رەتدەكرێتەوە
  2019-02-16       3361       

پڕۆفیسۆر د. جەبار قادر، هەواڵی كۆچی دوایی د. كەمال مەزهەر، نوسەرو مێژونوسی دیاری كورد رەتدەكاتەوەو هەواڵەكەش بە "ناڕاست و هەڵبەستراو" ناودەبات.

ئاوێنە: پ. د. جەبار قادر، پسپۆڕ لە مێژوی هاوچەرخی کورد، كە پسپۆڕە لە مێژوی هاوچەرخی كوردداو تێكەڵی لەگەڵ خانەوادەی د.كەمال مەزهەر هەیە، لەهەژماری خۆی لەفەیسبوك نوسیویەتی"هەواڵی کۆچی دوایی دکتۆر کەمال مەزهەر ڕاست نییەو ئێستا قسەم لەگەڵ شەهلا خانمی هاوسەری کرد زۆر نیگەران بو لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی لەو جۆرە."

ئەوەش لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ بەشێكی زۆری میدیاكان هەواڵی كۆچیی دوایی د.كەمال مەزهەر-یان بڵاوكردەوەو بەشێكیش لەبەرپرسان پرسەنامەیان بەو بۆنەیەوە ئاڕاستەی خانەوادەكەی كرد.

ئاوێنە لەسەر بنەمای هەواڵێكی پەیجی رەسمی ئەكادیمیای كوردی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك هەواڵەكەی بڵاوكردەوە بۆیە داوای لێبوردن لەخوێنەرانی دەكات.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×