‌نامەیەکی دەستنوسی ئۆجەلان دوای ٢٣ ساڵ بڵاودەكرێتەوە
  2019-02-16       2215       
عەبدوڵا ئۆجەلان و ئیبراهیم ئەحمەد ساڵی ١٩٩٥، ئەرشیف

نامەیەكی دەستنوسی عەبدوڵا ئۆجەلان، رابەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان(پەكەكە)، لەبیستەمین ساڵیادی دەستگیركردنیداو دوای زیاتر لە 23 ساڵ لەنوسینی بڵاوكرایەوە. ئۆجەلان نامەكەی ئاڕاستەی ئیبراهیم ئەحمەد و حەمە رەسوڵ هاوار كردوەو لەئەرشیفی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پارێزراوە.

ئاوێنە: نوسینگەی تایبەتی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، دوێنێ هەینی، لەلاپەڕەی رەسمی خۆی لەفەیسبوك وێنەیەكی نامە دەستنوسەكەی بڵاوكردۆتەوە و لەگەڵیشیدا شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، بەرپرسی رێكخستنەكانی دەرەوەی یەكێتی، نامەكەی بە "یادگارییەك"ی نێو ئەرشیفەكەی خۆی ناوبردوە.

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد وتویەتی"ئه‌م نوسینه‌ له‌ سه‌ر به‌رگی ئه‌لبومێك نوسرا بو كه‌ سه‌رۆك ئاپۆ پێشكه‌شی باوكم و كاك حه‌مه‌ ره‌سوڵ هاوار-ی كردبو."

وتوشیەتی"له‌ ناخی دڵمه‌وه‌ هیوای ئازادی و سه‌ربه‌ستی و ته‌مه‌ندرێژی و له‌شساغی بۆ سه‌رۆك ئاپۆ ئه‌خوازم."

دەقی نامەكەی ئۆجەلان...

بۆ مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد و هاوار (محەمەد رەسوڵ)، من زۆر دڵخۆشبوم. ئەو دیدار و دانیشتنانەى ئەنجامماندان، مێژویى بون. هەنگاوێکى گەورە بو. دامەزراندنى کۆنگرەى نەتەوەیى کوردستان بۆ میلـلەتى کورد سەرکەوتن بو. من هەمو کات سەلامەتى و سەرکەوتن بۆ ژیانیان دەخوازم و سڵاوم هەیە.

٩/١٢/١٩٩٥

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×