یەكێتی: ئامادەین بۆ رێككەوتنی سیاسی لەگەڵ پارتی لەسەر هەرێم، كەركوك و عێراق وەك یەك پاكێج
  2019-02-16       690       

ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی جەختدەكاتەوە كە حزبەكەی ئامادەیە بۆ رێككەوتنێكی سیاسی گشتگیر كە پرسەكانی كوردستان و كەركوك و عێراق وەك یەك پاكێج رێككەوتنی سیاسی لەگەڵ پارتی لەسەر بكرێت. دوپاتیشدەكاتەوە كە هەر هەنگاوێك بەبێ رێككەوتنی سیاسی لایەنەكان بەتایبەتی یەكێتی و پارتی خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی باڵای گەلی كوردستان ناكات.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوی رۆژنامەوانی كۆبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەمرۆ (16ی شوبات) بەسەرپەرشتی كۆسرەت رەسول عەلی جێگری سكرتێری گشتی‌و بەئامادەبونی بەرهەم ئەحمەد ساڵح جێگری دوەمی سكرتێری گشتی، كۆبونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە شاری سلێمانی بەرێوەچو.

لەكۆبونەوەكەدا بارودۆخی سیاسی كوردستان‌و عێراق‌و پارێزگای كەركوك‌و ناوچە كوردستانییە دابرێنراوەكان‌و  ناوچەكە تاوتوێكراو دواپێشهاتەكانی پرۆسەی گفتوگۆكان لەبارەی رێكەوتنی سیاسی لەنێوان یەكێتی‌و پارتی بۆ  پرسەكانی هەرێمی كوردستان‌و بەغدا‌و كەركوك‌و پرسە نەتەوەیی‌و نیشتمانییەكان بەوردی هەڵسەنگێندرا‌و ڕاو بۆچونی لەبارەوە گۆڕدرایەوە.

ئەنجومەنی سەركردایەتی، سیاسەتی یەكێتی دوپات دەكاتەوە، كە پابەندە بە بنەماكانی رێكەوتنی سیاسی نێوان مەكتەبی سیاسی یەكێتی‌و پارتی، كە لە ڕۆژی (5ی شوباتی 2019)  ئیمزاكراوە، كە بەستنی كۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بۆ دانانی پارێزگار‌و ئاساییكردنەوەی دۆخی پارێزگاكە هاوكاتی دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان بێت. 

بۆیە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان جەختدەكاتەوە، ئامادەیە بۆ رێكەوتنێكی سیاسی گشتگیر كە پرسەكانی كوردستان‌و كەركوك‌و عێراق وەك یەك پاكێچ رێكەوتنی سیاسی لەگەڵ پارتی لەسەر بكرێ‌، بەهاوكاری‌و هاوبەشی هێزە سیاسیەكانی كوردستان، لەپێناوی بەدیهێنانی یەكریزی لایەنەكانی كوردستان‌و شەراكەتی ڕاستەقینە، كە لە خزمەتی  بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستان بێت."

لەم ڕوانگەیەوە هەر هەنگاوێك  بەبێ‌ رێكەوتنی سیاسی لایەنەكان، بەتایبەتی یەكێتی‌و پارتی خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلەكەمان‌و پرۆسەی سیاسی ناكات، لەكاتێكدا، كە ناوچەكە لەبەردەم گۆڕانكاریدایە‌و بەرژەوەندی گەلەكەمان ئەوەمان لێدەخوازێت هەمو لایەنەكان یەكریز‌و یەكدەنگ بن بۆ روبەروبونەوەی مەترسیەكان‌و بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەكانی گەلەكەمان.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×