ئاڵا تاڵەبانی: كەركوك بۆ ئێمە هێڵی سورە
  2019-02-16       2804       

ئاڵاتاڵەبانی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەبارەی رێككەوتنی حزبەكە‌و پارتی رایدەگەیەنێت بەبێ‌ قسەی یەكلایی كەرەوە لەسەر پرسی كەركوك لەگەڵ پارتی رێككەوتن ئیمزا ناكەن، دەشڵێت "كەركوك بۆ ئێمە هێڵی سورە".


ئاوێنە: ئەمرۆ "شەممە" ئاڵاتاڵەبانی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە میدیای حزبەكەی راگەیاند بەبێ‌ قسەی یەكلایی كەرەوە لەسەر پرسی كەركوك لەگەڵ پارتی رێككەوتن ئیمزا ناكەن، ئاماژەبەوەش دەكات چارەسەر كردنی دۆخی شاری كەركوك پێش هەمو پرسەكانی دیكە دەخەن.


هەروەها دیاركردنی كورێك كە سەر بە یەكێتی نیشتمانی كوردستان بێت بۆ بون بە پارێزگاری شاری كەركوك بە بەركەوتەی حزبەكەی دەزانێت، ئاشكراشیدەكات پارتی دیموكراتی كوردستان لە كۆبونەوەكەی دوێنێی لەگەڵ یەكێتی بریاری كۆتایی خۆی لەسەر چارەسەركردنی دۆخی كەركوك بە حزبەكەی نەداوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×