سكاڵا لەسەر هاوەڵی نەخۆشێك تۆمار دەكرێت
  2019-02-16       1677       

لەراگەیەنراوێكیدا بەرێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوای هەولێر بەتۆمەتی هەرەشەی كوشتن لەكارمەندانی نەخۆشخانەكە‌و پزیشكێك سكاڵا لەسەر هاوەڵی نەخۆشێك تۆمار دەكات.


ئاوێنە: بەرێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوای هەولێر رایدەگەیەنێت شەوی پێنج شەممە لەسەر هەینی هاوەڵی نەخۆشێك بە چەك هەرەشەی لە پزیشك‌و كارمەندانی نەخۆشخانەكەیان كردوە، ئاماژەبەوەش دەكات روداوەكە لەكاتێكدا بوە كە لەلایەن پزیشكەكانەوە چارەسەری پێویست بۆ نەخۆشەكەیان كراوە.


لەراگەیەنراوەكەیدا هاتوە "بەهیچ شێوەیەك قبوڵی ئەو هێرشە نارەوایە ناكەین، داوای بە پەلەش لەلایەنی پەیوەندیدار و لایەنە ئەمنییەكان دەكەین  رێكاری یاسایی بگرنەبەر".


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×