یەكێتی نەجمەدین كەریم لەریزەكانی دەردەكات، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستانیش، وەستا رەسوڵ بە میدیای فەرمی حزبەكەی راگەیاندوە بریاری دورخستنەوەی ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی حزبەكەی دەدرێتە لیژنەیەك.
ئاوێنە: وەستا رەسوڵ، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی لەكۆبونەوەی خۆیدا بریاریداوە نەجمەدین كەریم، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی‌و پارێزگاری شاری كەركوك لەریزەكانی دوربخاتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش بریارەكە دەدرێت بە لیژنەیەك تا بە پێی پەیرەوی ناوخۆی ئەو حزبە مامەڵەی لەگەڵ بكرێت.
ئەو وتی "د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم خۆی چه‌ندینجار رایگه‌یاندوه كه‌له ریزه‌كانی یه‌كێتی نه‌ماوه، بۆیه به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ هه‌ر كه‌سێك له‌هه‌ر پۆستێكدابێت له‌ناو یه‌كێتی، خۆی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌بكات كه له‌ناو ریزه‌كانی یه‌كێتی نه‌ماوه، له یه‌كێتی دورده‌خرێته‌وه".