ئەمشەو یەكێتی‌و پارتی كۆدەبنەوە
  2019-02-16       969       

دوای كۆبونەوەی نێوانیان هەریەك لەپارتی دیموكراتی كوردستان‌و بزوتنەوەی گۆران لەسەر ئەنجامی گفتوگۆكانیان گەیشتون بە رێككەوتنێكی سیاسی، چاوەروانیش دەكرێت ئەمشەو یەكێتی‌و پارتی كۆببنەوە.


ئاوێنە: كەمێك پێش ئێستا كۆبونەوەی نێوان بزوتنەوەی گۆران‌و پارتی دیموركاتی كوردستان لەسەر پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆتایهات‌و میدیای گۆرانیش ئاشگرایدەكات گۆران‌و پارتی گەیشتون بەرێككەوتن.


میدیای نزیك لە نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی دیموركاتی كوردستان، لەزای رۆژ نوری شاوەیس، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی بڵاویكردوەتەوە ئەمشەو شاندی دانوساندكاری یەكێتی نیشتمانی كوردستان‌و پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پێكهێنانی حكومەت لەماڵی كۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی كۆدەبنەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×