راگەیەنراوی هاوبەشی گۆران‌و پارتی
  2019-02-16       1260       

بزوتنەوەی گۆران‌و پارتی دیموكراتی كوردستان راگەیەنراوێكی هاوبەشیان لەسەر ئەنجامی كۆبونەوەی ئەمرۆیان كە تایبەت بوە بە پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاو كردەوە.


ئاوێنە: كەمێك پێش ئێستا بزوتنەوەی گۆران‌و پارتی دیموكراتی كوردستان راگەیەنراوێكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە كە تێیدا هاتوە " رێككەوتنی سیاسیی نێوان پارتی‌و بزوتنەوەی گۆڕان پەسەند كرا، لە كۆبوونەوەكەی 18 ی 2 ی پەرلەمانی كوردستاندا فراكسیۆنی پارتی‌و فراكسیۆنی گۆڕان بەشدار دەبن".

 


ڕاگەیەنراوی كۆبوونەوەی هاوبەشی بزوتنەوەی گۆڕان‌ و پارتی دیموكراتی كوردستان:


ڕۆژی 16 /2 /2019 شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان ‌و بزوتنەوەی گۆڕان لەشاری سلێمانی كۆبونەوە 

لەكەشو‌وهەوایەكی دۆستانەدا گفتوگۆیەكی ڕاشكاوانەی بەرپرسیارانەكرا،  پەیوەندی هەردولاو گفتوگۆی پێكهێنانی  كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم‌و رێككەوتنی سیاسی نێوان هەردولا خرایە ڕوو 
لەكۆبوونەوەكەدا هەردوو شاند، رێككەوتن لەسەر ئەم خاڵانە:
1 -  رێككەوتنی سیاسیی نێوان پارتی‌و بزوتنەوەی گۆڕان پەسەند كرا.
2- لە كۆبوونەوەكەی 18 ی 2 ی پەرلەمانی كوردستاندا فراكسیۆنی پارتی‌و فراكسیۆنی گۆڕان بەشدار دەبن.
3- لەسەر شێوازی پێكهێنانی حكومەت گەیشتوونەتە قۆناغی كۆتایی ‌و بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە بینیوە. 
4- پڕۆژەی ڕێككەوتن دەبرێتەوە بۆ سەركرادایەتیی هەدوولا بۆ پەسەندكردنی.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×