بەرێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێمی كوردستان ئاگادارییەك ئاراستەی ئەو ژنانە دەكات كە شویان بە پیاوی بیانی كردوە بەوەی پێویستە سەردانی بەرێوەبەرایەتییەكەیان بكەن.
ئاوێنە: ئەمرۆ "یەك شەممە" بەرێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت ئەو ژنانە دەكات كە شویان بە پیاوی بیانی كردوە و دەیانەوێت ناوی منداڵەكانیان تۆمار بكەن ئەوا سەردانی بەرێوەبەرایەتییەكەیان بكەنو لەگەڵ خۆیاندا پێناسی باری شارستانیو رەگەزنامەی عێراقی دایكی منداڵەكە ببەن.
ئەو پێویستیانەی پێویستە لەگەڵ خۆتان بیبەن:
1 - پێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی عێراقیی دایکی مندڵەکە.
2 - کارتی زانیاری بەناوی دایکەکەوە بێت.
3 - بەڵگەی بیانی و کارتی نشینگەی باوکی منداڵەکە.
4 - بەڵگەی ھاوسەرێتی، بە زمانی عەرەبی.
5 - بەڵگەی لەدایکبوونی منداڵەکە بە زمانی عەرەبی.
6 - پێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامەی دایک و باوکی دایکی منداڵەکە، واتە (باپیر و داپیر)ی منداڵەکە.
7 - پشتگیری شوێنی نیشتەجێبوون (تاید سکن)، وێنەی دایکەکە و منداڵەکانی پێوە بێت، بە زمانی عەرەبی.
8 - وێنەی تۆماری ساڵی 1957ی دایکەکە و باپیر و داپیری منداڵەکە.