سۆسیالیست: هەر وەزارەتێكمان هەبێت كێشە نیە
  2019-02-17       1890       

ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، مەلا لوقمان لەتیف رایدەگەیەنێت شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پێكهێنانی حكومەت لەچەند رۆژی رابردو سەردانی كردون، لەبارەی شێوازی بەشداریكردنی شۆسیالیست لەحكومەت ئەو وتی " هەر وەزارەتێكمان هەبێت كێشە نیە، گرنگ ئەوەیە بتوانین لەرێگەیەوە خزمەتی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانی پێ بكەین".

ئاوێنە: مەلا لوقمان لەتیف، ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان بە ئاوێنەی راگەیاند پەرلەمانتارەكەی ئەوان بەشداریی لەدانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی كوردستان دەكات، هیواداریشن بە زوترین كات پرسی پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێكبهێنرێت، ناشیشارێتەوە ناكۆكییەكانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان‌و یەكێتی نیشتمان كوردستان هەرێمی كوردستان روبەروی مەترسی گەورە دەكاتەوە.


ئەو وتی "ئەگەر یەكێتی پارتی رێكبكەون ئەوا بە دڵنیاییەوە هاوڵاتیان‌و لایەنە سیاسییەكانی كوردستانیش قازانج دەكەن، بەڵام بەداخەوە ئەو دۆخەی دەگوزەرێت لەنێوان ئەو دو حزبە جێگە نیگەرانی ئێمە‌و تەواوی هاوڵاتیانی كوردستانە، چونكە ئەوەی هەیە پێمان دەڵێت دو ئیدارەیی زەنگێكی مەترسیدارە ئەگەر ناكۆكی ئەو دو حزبە درێژە بكێشێت". 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×