بڵێسە جەبار فەرمان: ھەوڵ دەدەین كۆبونەوەی پەرلەمان دوابخرێت
  2019-02-17       1829       

بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت هەوڵ دەدەن كۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستان دوابخرێت، ئاماژەبەوەش دەكات كێشەی سەرەكییان لەگەڵ پارتی پەیوەندی بە پرسی شاری كەركوكەوە هەیە.

ئاوێنە: بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەبارەی گفتوگۆ‌و دانوساندنەكانیان لەگەڵ پارتی بە میدیای پارتی راگەیاندوە ئەمرۆ گفتوگۆكان بەردەوام دەبن، دەشڵێت " ھەوڵ دەدەین كۆبوونەوەكەی پەرلەمان دوابخرێت، بۆ ئەوەی ئەو رەشنووسەی لەلایەن یەكێتییەوە پێشكەش بە پارتی كراوە رێككەوتنی لەسەر بكرێت، دواتر كۆبوونەوەی پەرلەمان بكرێت".

باس لەوەش دەكات لەگەڵ پارتی دیموركاتی كوردستان لەسەر چارەسەركردنی پرسی شاری كەركوك كێشەیان هەیە، ئەویش بەوەی یەكێتی پێداگرە لەسەر چارەسەركردنی پرسەكانی بەغدا، كەركوك، كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەچوار چێوەی یەك پاكێج‌و تا ئێستاش پارتی بەو داواكارییەی یەكێتی رازی نەبوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×