"ده‌بێت به‌غدا جیاوازی نێوان 317 ملیاره‌كه‌ له‌گه‌ڵ پشكی هه‌رێم بۆ مانگه‌كانی یه‌ك و دو بنێرێت"
  2019-02-17       1392       

هۆشیار عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند به‌پێی یاسا ده‌بێت عێراق له‌مانگی یه‌كی ئه‌مساڵه‌وه‌ به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێم بنێرێت به‌و وتایه‌ی جیاوازی نێوان 317 ملیاره‌كه‌ له‌گه‌ڵ پشكی هه‌رێمی بۆ مانگه‌كانی یه‌ك و دوی ئه‌مساڵ بنێرێت.

ئاوێنه‌: هۆشیار عه‌بدوڵا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ بە گویرەی قانونی ئیدارەی مالی ژمارە ۹٥ ساڵی ۲٠٠٤ ی عیراق ، ساڵی دارایی لە یەکی یەکەوە دەست پێدەکات و لە کۆتایی مانگی ۱۲ کۆتایی دێت.

هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه‌"ئێستا کە بودجەی ساڵی ۲٠۱۹ پەسەندکراوە، بە پێی یاسا دەبێت عێراق لە مانگی یەکەوە بەشە بودجەی هەرێم بنێرێت واتا جیاوازی نێوان ۳۱۷ ملیارەکە لەگەڵ پشکی هەرێم بە گوێرەی یاسای بودجەی ۲٠۱۹ بۆ مانگەکانی یەک و دو بنێرێت."

رونیشیكردۆته‌وه‌"هەرێم 250 هەزار بەرمیلی رۆژانە نەوتی لەڕێگەی سۆمۆوە لەسەر ماڵە، بۆ ئەوەی بودجەی تەواو لە بەغداوە بنێردرێ، خۆ ئەگەر نەوتەکەش نەڕوات مانگانە دەبێت لە سەروی ٥٠٠ ملیارەوە بێت بۆ هەرێم."

وتوشیه‌تی"بەو پێیە بۆ مانگەکانی یەک و دوی ئەمساڵ بەغداد دەبێت سەرو ٤٠٠ ملیار دیناری تر بنێرێت و جێەجێکردنی ئەوەش بە گوێرەی یاسای بودجه‌ ئەرکی وەزیری داراییە دوای ئەوەی سەرۆک وەزیران رازی دەبێت."


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×