سێ له‌ده‌ستگیراوانی دهۆك ئازادكران و سێی دیكه‌یان له‌زیندان هێڵرانه‌وه‌
  2019-02-17       966       
شێروان شێروانی، رێكان ره‌شید و تاكور زه‌رده‌شتی، ئه‌و سێ چالاكوانه‌ی دهۆك كه‌ هێشتا ئازادنه‌كراون

دادوەری دادگای دهۆک بڕیاری ئازادکردنی سێ لە زیندانییکراوانی دهۆكی دا و سەرەڕای هەوڵی پارێزەران بە بیانوی بەردەوامیی لێکۆڵینەوە ئامادەنییە سیانی دیکەیان ئازادبکات. ١٣ کەسی دەرەوەی دهۆک-یش هێشتا لە زیندانی زرکا-دا ماون.

ئاوێنه‌:  دوای ئەوەی ڕۆژی ١٣ی ئەم مانگە دادوەر بەڵێنی ئازادکردنی شەش لە دەستگیرکراوانی دهۆكی بە پارێزەرانی خۆبەخش دا، ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ دادوەری دادگای دهۆک بڕیاری دا بە ئازادکردنی هەریەک لە بەدەل بەرواری، سەباح ئەتروشی و ئەیاز کەرەم، کە لە ڕۆژی ٢٨ی کانونی دوەم لە دهۆک لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکران.

ڕێبین ئەتروشی، پارێزەری خۆبەشی دەستگیکراوانی بادینان لەوبارەیەوە بە "ڕۆژنیوز"ی ڕاگەیاند"ئێمە داوای ئازادکردنی ئەو شەش دەستگیرکراوەمان کرد، کە لەناو دهۆک دەستگیرکراون، سەرئەنجام دادوەر بڕیاری دا بە ئازادکردنی ئەو سێ کەسە بە کەفالەت، بەڵام لەبارەی هەریەک لە (تاکور زەردەشتی، ڕێکان ڕەشید و شێروان شێروانی)، دادوەر وتی، کە لێکۆڵینەوەیان ماوە بۆیە بڕیاری ئازادکردنیانمان نەداوە."

وەک پارێزەرانی باسی لێوه‌ده‌كه‌ن، شێروان شێروانی، لە ڕۆژی ١٤ی ئەم مانگەوە لە زیندانی زەرکا ڕفێندراوە.

جیاواز لەو شەش کەسەی دهۆك، ١٣ کەسی دیکەش لە شیلادزێ و سیرێ دەستگیرکراون، وەک ڕێبین ئەتروشی باسیکرد، ئەوانیش هەر لە زیندانی زرکا-ن و هەوڵ بۆ ئازادکردنیان دەدەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×