عوسمان بانیمارانی: ئەگەری بەهێز ئەوەیە كۆبونەوەی پەرلەمان دوا دەخرێت
  2019-02-18       978       


عوسمان بانیمارانی، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بە ئاوێنەی راگەیاند ئەگەری بەهێز ئەوەیە كۆبونەوەی پەرلەمان دوا دەخرێت، تا ئەو كاتەی یەكێتی‌و پارتی لەسەر رەشنوسی رێككەوتنی سیاسی نێوانیان پێكدێن.



ئاوێنە: عوسمان بانیمارانی، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت تا ئێستاش هەوڵەكانی شاندی یەكێتی‌و پارتی بۆ گەیشتنیان بەرێككەوتن بەردەوامە، ئەگەری بەهێزیش ئەوەیە كۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستان لەكاتژمێر 11 ئەنجام نەدرێت‌و دوا بكەوێت بۆ ئەو كاتەی كە تێیدا یەكێتی‌و پارتی رێكدەكەون.


ئەو وتی "بریارەكانی یەكێتی لەئەنجومەنی سەركردایەتی وەردەگیرێن، ئەوان وابریاریانداوە لەگەڵ كۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستان كۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكیش بكرێت، ئەوەش لەیەككاتدا قورسە، یەكێتی خەریكی دۆزینەوەی رێگە چارەیەكە بۆ دەربازبونی لەم دۆخە، ئێستا یەكێتی خەریكی گفتوگۆ‌و دانوساندنە لەگەڵ پارتی، پێویستە كۆبونەوەی پەرلەمان دوابخرێت بۆ ئەو كاتەی كە یەكێتی ئامادە دەبێت ‌و پرسی پارێزگاری كەركوك یەكلایی دەبێتەوە".

 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×