كۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستان دواخرا
  2019-02-18       771       

لەسەر داوای یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆبونەوەی ئەمرۆی پەرلەمانی كوردستان دواخرا، چاوەروانیش دەكرێت كۆبونەوەكە كاتژمێر 3 ی پاشنیوەرۆی ئەمرۆ ئەنجام بدرێت، لەمبارەیەوە ریڤینگ هروری، سەرۆكی كاتی پەرلەمانی كوردستان لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا هۆكاری دواخستنی كۆبونەوەكەی ئاشكرا كرد.



ئاوێنە: ئەمرۆ "دوشەممە" لە كۆبونەوەی سەرۆكی فراكسیۆنەكانی نێو پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ سەرۆكی كاتی پەرلەمان بریاردرا كۆبونەوەكەی ئەمرۆی پەرلەمان  بۆ كاتژمێر 3 ی پاشنیوەرۆی ئەمرۆ دوابخرێت، لەمبارەیەوە ریڤینگ هروری، سەرۆكی كاتی پەرلەمان لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی "پاش راوێژی زۆرینەی فراكسیۆنەكان هەمو كۆك بوین كە دەبێت ئەمرۆ 18 ی 2 وەكو بریاری لێ دراوە كۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام بدرێت".


ئاماژەی بەوەشكرد هۆكاری دواخستنەكە لەپێناو زیاتر دەرفەت رەخساندن بوە بۆ ئامادەبونی تەواوی فراكسیۆنەكانی پەرلەمان، ئەو وتی "فراكسیۆنەكان پێشنیازیان كرد كۆبونەوەی پەرلەمان كاتژمێر 3 ی ئێوارە ئەنجام دەدرێت" .

 

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×