"كاتژمێر 3 ی پاشنیوەرۆی ئەمرۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی كۆدەبێتەوە"
  2019-02-18       908       

لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت كاتژمێر 3 ی پاشنیوەرۆی ئەمرۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی كۆدەبێتەوە، دەشڵێت "جارێ‌ دیار نیە كۆبونەوەكە لەسلێمانی دەكرێت یاخود هەولێر".

ئاوێنە: لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەكێتی بە ماڵپەری pukmedia ی راگەیاندوە كاتژمێر  3 ی پاشنیوه‌ڕۆی ئەمرۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆده‌بێته‌وه، دەشڵێت "  له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ بڕیاری یه‌كێتی ده‌كرێت كه‌ له‌به‌ر رۆشنایی رێكه‌وتنی 5-2-2019، دا رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتی بكرێت، بۆیه‌ش مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و پرسه‌ ده‌هێنێته‌ نێو ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و له‌ كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیش بڕیلاری كۆتایی له‌سه‌ر ده‌درێت".


كاتی كۆبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەكاتێكدایە وابریارە كە پەرلەمانی كوردستانیش كاتژمێر 3 كۆببێتەوە، هەر ئەمرۆ زیاد جەبار، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی یەكێتی بە ئاوێنەی راگەیاند دەنگۆیەك هەیە كە چەند كاتژمێرێك یاخود 48 كاتژمێر كۆبونەوەی پەرلەمان دوا بكەوێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×