پەرلەمانتارێكی یەكێتی: هۆكاری جێهێشتنی پەرلەمان رێكنەكەوتنمانە لەگەڵ پارتی
  2019-02-18       2112       

بەهۆی رێكنەكەوتنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان سەرجەم ئەندامانی فراكسیۆنی یەكێتی تەلاری پەرلەمانیان جێهێشت، پەرلەمانتارێكی ئەو فراكسیۆنەش بە ئاوێنەی وت " هۆكاری جێهێشتنی پەرلەمان رێكنەكەوتنمانە لەگەڵ پارتی".

ئاوێنە: زیاد جەبار، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان بە ئاوێنەی راگەیاند تا یەكێتی نەگاتە رێككەوتنی كۆتایی لەگەڵ پارتی ئێمە بەشداری كۆبونەوەی پەرلەمان ناكەین، ئەو وتی "دەمانەوێت هەمو لایەك ئەوە بزانن ئێمە وەك فراكسیۆنی یەكێتی ناچینە پەرلەمان تا ئەو كاتەی رێككەوتن دەكرێت لەگەڵ یەكێتی، ئەو وتی "ئێستا چاوەروانی هەڵوێستی سەركردایەتی خۆمانین ئاگادارمان بكەنەوە بەشداریی دەكەین ئەگەر نا بەهیچ شێوەیەك بەشداری لەكۆبونەوەی پەرلەمان ناكەین". 

لەلایەكی دیكەوە لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت كاتژمێر 3 ی پاشنیوەرۆی ئەمرۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی كۆدەبێتەوە، دەشڵێت "جارێ‌ دیار نیە كۆبونەوەكە لەسلێمانی دەكرێت یاخود هەولێر".

لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەكێتی بە ماڵپەری pukmedia ی راگەیاندوە كاتژمێر  3 ی پاشنیوه‌ڕۆی ئەمرۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆده‌بێته‌وه، دەشڵێت "  له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ بڕیاری یه‌كێتی ده‌كرێت كه‌ له‌به‌ر رۆشنایی رێكه‌وتنی 5-2-2019، دا رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتی بكرێت، بۆیه‌ش مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و پرسه‌ ده‌هێنێته‌ نێو ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و له‌ كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیش بڕیلاری كۆتایی له‌سه‌ر ده‌درێت".

كاتی كۆبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەكاتێكدایە وابریارە كە پەرلەمانی كوردستانیش كاتژمێر 3 كۆببێتەوە، هەر ئەمرۆ زیاد جەبار، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی یەكێتی بە ئاوێنەی راگەیاند دەنگۆیەك هەیە كە چەند كاتژمێرێك یاخود 48 كاتژمێر كۆبونەوەی پەرلەمان دوا بكەوێت.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×