بەزۆرینەی دەنگی
پەرلەمانتاران کاندیدێکی پارتی بۆ سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و هه‌روه‌ها هێمن هه‌ورامی-ش له‌فراكسیۆنی پارتی بۆ جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردران.
ئاوێنه: کەمێک لەمەوبەر دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی دەستەی
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد. كۆبونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌بێ به‌شداری فراكسیۆنی یه‌كێتی ده‌ستی پێكرد به‌ڵام دواتر فراكسیۆنی یه‌كگرتو بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌ی كرد‌و فراكسیۆنی كۆمه‌ڵیش وێڕای به‌شداری له دانیشتنه‌كه رایگه‌یاند كه ده‌نگ به كاندیده‌كانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ناده‌ن.
بەزۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران کاندیدێکی
پارتی بووە جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان.
هەریەکە لە د.ڤالا فەرید لەپارتی و سیپان ئامێدی لە نەوەی نوێ
کاندیدن بون پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان.
به ٦٢ دەنگ بۆ
ڤالا فەرید و ٨ دەنگ بۆ سیپان سالم ئامێدی
و هەروەها ٣ دەنگی سپی بو، بەو شێوەیەش ڤالا فەرید بوە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان.
هەریەکە لە هێمن هەورامی لەپارتی و کاوە
عەبدول‌قادر لە نەوەی نوێ کاندیدن بون بۆ پۆستی جیگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان.
٦٨ دەنگ بۆ هێمن هەورامی و ٨ دەنگ بۆ کاوە
عەبدول‌قادر بو بەو شێوەیەش هێمن هەورامی بووە
جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان.
به‌ڵام پێشتریش هیمن هەورامی پەرلەمنتاری پارتی ڕایگەیاندبو
"هەڵبژاردنی ڤالا فەرید بۆ سەرۆکی پەرلەمان بەشێوەیەکی کاتییە و دوای ئەوەی کە
یەکێتی و پارتی لەسەر پێکهێنانی حکومەت رێککەوتن ڤالا فەرید دەست لەکاردەکیشێتەوە بۆ کاندیدەکەی یەکێتی".