وته‌بێژی یه‌كێتی: تا رێككه‌وتنی نێوان یه‌كێـتی و پارتی ئیمزانه‌كرێت به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ناكه‌ین
  2019-02-18       1885       

له‌تیف شێخ عومه‌ر، وته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند تا رێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و پارتی ئیمزانه‌كرێت  و پرسی هەرێم و كەركوك و بەغدا یەك پاكێج نەبێت بەشدای كۆبونەوەی پەرلەمان و پێكهێنانی حكومەت ناكه‌ن.

ئاوێنه‌: لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی دوا بڕیاری ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی رایگەیاند: وه‌ك سەركردایەتی یەكێتی لەسەر هەمان بڕیاری پێشوی سورین و بەردەوامین.

وتیشی: بەڕێكەوتنی سیاسی هەمەلایەنە لەگەڵ پارتی دەچینە پرۆسەی بەشداریكردن لەپێكهێنانی حكومەت و دانیشتنی پەرلەمان، بۆیە بەبێ ئیمزاكردنی رێككەوتنەكە بەشداری كۆبونەوەی پەرلەمان و پێكهێنانی حكومەت ناكەین.

وتیشی: رێككەوتنەكە لەپێناو خەڵكی كوردستان و بەشداری كاریگەری لایەنەكانە، بۆ هەمو هەڵوێستێكیش هەنگاوی خۆمان دەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×