هه‌سه‌ده داوا ده‌كات نزیكه‌ی 1000 بۆ 1500 سه‌ربازی
هاوپه‌یمانان له‌سوریا بمێننه‌وه بۆ هاوكاریكردنیان له‌شه‌ڕی داعش.
ئاوێنه: مه‌زڵوم كۆبانی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی
سوریای دیموكرات(هه‌سه‌ده) ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه به ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نوسی راگه‌یاند؛
داواده‌كه‌ن نزیكه‌ی 1000 بۆ 1500 سه‌ربازی هاوپه‌یمانان له‌سوریا بمێننه‌وه بۆ
هاوكاریكردن له شه‌ڕی دژ به داعش.
مه‌زلوم كۆبانی هیواشی به‌وه هه‌بو كه ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی
ئه‌مریكا پلانی كشاندنه‌وه‌ی هه‌مو هێزه‌كانی له سوریا رابگرێت.
فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ
ژماره‌یه‌ك له جه‌نه‌راڵه باڵاكانی ئه‌مریكا به‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ی راگه‌یاند كه
ئه‌وان ده‌یانه‌وێت كه له‌ڕوی ئاسمانییه‌وه پشتیوانی و پارێزگاری بكرێن و هه‌روه‌ها
هێزێكی هاوپه‌یمانانیش له‌سه‌ر زه‌وی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن.