دانا عه‌بدولكه‌ریم، به‌رپرسی به‌شی حكومه‌ت له ژوری په‌رله‌مان و حكومه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
به‌رپرسی به‌شی حكومه‌ت له ژوری په‌رله‌مان و حكومه‌تی
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت؛ رێککەوتنەکە لە پێناو هێنانەکایەی سەقامگیری و
جێبەجێکردنی داواکارییەکانی خەڵک و هەڵگرتنی سیستمی پاشەکەوت و بەرەوپێشبردنی ژیان
و گوەزەرانی هاوڵاتیانە.
ئاوێنه: دانا عه‌بدولكه‌ریم،
به‌رپرسی به‌شی حكومه‌ت له ژوری په‌رله‌مان و حكومه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان لە
دیمانەیەکیدا لەگەڵ میدیای حزبه‌كه‌ی سەبارەت بە رێککەوتنەکەی گۆڕان و پارتی ئاماژەی
بەوەکرد، ئامانجی سه‌ره‌كی گۆڕان له رێككه‌وتنەکە جێبه‌جێكردنی ئه‌و خاڵانه‌یه
كه په‌یوه‌ندیدارن به باشتركردنی ژیان و بژێویی خه‌ڵك و به‌نیشتمانیكردنی دامه‌زراوه‌كانی
سه‌ر به حكومه‌ت.
وتیشی"گێڕانه‌وه‌ی متمانه‌ی هاوڵاتیان به پرۆسه‌ی
سیاسی و حكومڕانی له هه‌رێم ئامانجی سه‌ره‌كیی گۆڕانه، هه‌مو لایه‌نه‌كان ده‌بێت
هه‌ست به‌وه بكه‌ن كه هاوڵاتیان ناڕازی بون له نه‌بونی خزمه‌تگوزاری و پاشه‌كه‌وتی
موچه، کە ئه‌وه‌ش وایكرد پڕۆسه‌ی سیاسی و حكومڕانی لای هاوڵاتیان متمانه‌ی نه‌مێنێت،
باشترین به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه، به‌شداریكرنی رێژه‌یه‌كی كه‌می هاوڵاتیان بو له دوایین
هه‌ڵبژاردندا، هه‌ر بۆیه جێبه‌جێكردنی خاڵه‌كانی ناو رێككه‌وتنه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ
پارتی، هانده‌رێكی باش ده‌بێت بۆ گێڕانه‌وه‌ی متمانه‌ی هاوڵاتیان."
سەبارەت بە ئامانجی گۆڕان لە بەشداریکردن لە حکومەت، دانا
عه‌بدولكه‌ریم وتی"له رابردودا و به‌ئێستاشه‌وه به‌شێكی زۆری دامه‌رزاوه‌كان
زیاتر به نه‌فه‌سی حیزبی و به‌رژه‌وه‌ندیی شه‌خسی به‌ڕێوه‌ده‌برێن، به‌شداریكردنی
گۆڕان بۆ ئه‌وه‌یه حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌كان به‌نیشتیمانی بكرێن و دوربن له قۆرخكاریی
حیزبی، چونكه به‌لای گۆڕانه‌وه پۆست ئامرازه نه‌ك ئامانج و ده‌مانه‌وێ له‌و رێگه‌یه‌وه
كار جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌رنامانه بكه‌ین كه به‌ڵێنمان داوه به هاوڵاتیان."
جه‌ختیشیكرده‌وه كه گۆڕان له‌سه‌ر حسابی هیچ كه‌س و لایه‌نێكی
دیكه ناچێته ناو حكومه‌ت، به‌ڵكو به‌پێی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن چه‌ند پۆستێك وه‌رده‌گرێت
كه په‌یوه‌ندییان به داهاتوی ژیانی هاوڵاتیانه‌وه هەیە، هه‌ر بۆیه به‌شداریی
گۆڕان له حكومه‌تدا سه‌قامگیریی زیاتر به پرۆسه‌ی سیاسی و حكومڕانی ده‌دات له
هه‌رێمی كوردستان.