مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رایگه‌یاند تێبینی زۆریان له‌سه‌ر
دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان هه‌یه كه ئه‌مان داوایان كردبو بۆ ماوه‌ی 24
سه‌عات دوابخرێت، به‌ڵام جێگای سه‌رسوڕمانه كه پارتی به هاوكاری "چه‌ند
لیستێكی بچوك به‌شێوازێكی په‌له‌پڕوزێیانه" كۆبونه‌وه‌كه‌یان به "كه‌موكوڕییه‌كی
زۆری سیاسی و یاساییه‌وه" ئه‌نجامدا.
ئاوێنه: مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌مشه‌و دوشه‌ممه راگه‌یه‌ندراوێكی له‌سه‌ر كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوكرده‌وه كه تێیدا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به‌بێ به‌شداری فراكسیۆنی یه‌كێتی هه‌ڵبژێردرا.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه"یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان تێبینى زۆرى له‌سه‌ر ئه‌و دانیشتنه هه‌یه‌و پێمان وایه كه ئه‌وه خزمه‌ت به به‌رەو‌پێشچونى پرۆسه‌ى سیاسى و لێكه‌وته‌كانى له‌داهاتودا له هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه ناكات."
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه....
ڕاگەیەندراوێك بۆ ڕای گشتی لە مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتمانى
كوردستانه‌وه...
له كاتێكدا كه جه‌ماوه‌رى گه‌له‌كه‌مان و دۆستانمان له‌ناوه‌وه‌و
دره‌وه‌ى هه‌رێم له چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌دابون، له‌پاش تێپه‌ڕبونى نزیكه‌ى چوار مانگ
به‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجامى كۆتایى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و له‌ده‌رئه‌نجامى
ڕێككه‌وتنێكى گشتگیرى هه‌مه‌لایه‌نه له نێوان لیسته براوه‌كاندا و به‌شداربوانى
ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان، ئه‌نجامدانى دانیشتنى ته‌واوكارى په‌رله‌مان به‌مه‌به‌ستى
گرتنه‌به‌رى ڕێكاره یاساییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان
و هه‌نگاونان بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵام جێگاى
سه‌رسوڕمانى هه‌مو لایه‌ك بو كه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى
چه‌ند لیستێكى بچوكى تر به‌ده‌ر له ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ دوهه‌مین لیستى براوه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان
كه لیستى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستانه، سه‌باره‌ت به‌شێوزاى حكومرانى و پلان و به‌رنامه‌ى
هاوبه‌ش بۆ باشتركردنى ژیان و گوزه‌رانى كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستان و بوژانه‌وه‌ى ژێرخانى
ئابورى كوردستان، هه‌روه‌ها بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ
ناوه‌ندو ئاسایكردنه‌وه‌ى دۆخى ناسروشتى كه‌ركوك و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانى تر به
شێوازێكى په‌له‌پڕۆزێیانه كۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مانیان به كه‌موكوڕیه‌كى زۆرى سیاسى
و یاساییه‌وه ئه‌نجامدا، كورد وته‌نى (گرێى ده‌ستیان خسته ده‌م)، له كاتێكدا كه
یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان داواى دواخستنى كۆبونه‌وه‌كه‌یان ته‌نها بۆ ماوه‌ى بیست
و چوار كاتژمێر كردبو به‌مه‌به‌ستى گه‌یشتن به ڕێگاچاره‌ى گونجاو له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنى
جیاوازییه‌كان، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌وه‌شدا بڕیارى نابه‌رپرسانه دراو كۆبونه‌وه‌كه‌یان
به‌و شێوازه ئه‌نجامدا كه هه‌مو لایه‌ك بینیمان هه‌ر بۆیه یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان
تێبینى زۆرى له‌سه‌ر ئه‌و دانیشتنه هه‌یه‌و پێمان وایه كه ئه‌وه خزمه‌ت به به‌رەو‌پێشچونى
پرۆسه‌ى سیاسى و لێكه‌وته‌كانى له‌داهاتودا له هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه ناكات.
مه‌كته‌بى سیاسى
یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان
18/2/2019