بەهۆی بونی پەیوندی خۆشەویستی كچێك دەكوژرێت
  2019-02-19       1945       

رێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ رایدەگەیەنێت بەهۆی بونی پەیوندی خۆشەویستی كچێك دەكوژرێت، ئاشكراشیدەكات ئەو كچە لەلایەن باوكیەوە كوژراوە.


ئاوێنە: لەراپۆرتێكیدا رێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ كوژرانی كچێكی كورد بەناوی "لیدا ئەحمەدزادە" كەتەمەنی 18 سڵ بوە‌و دانیشتوی گوندی "دارەلەك" ی سەر بە شاری مەهابادی رۆژهەڵاتی كوردستان بوە رادەگەیەنێت.


ئاماژەبەوەش دەكات ئەو كچە كوردە بە بیانوی بونی پەیوەندی خۆشەویستی لەلایەن باوكیەوە بە چەكی تاپر كوژراوە، نەك ئەوەی پێشتر بڵاوكرابوەوە گوایە خۆی كوشتوە، ئاشكراشیدەكات باوكی كچەكە پێشەی جوتیارە‌و لەهەمان كات ئەندامی سوپای پاسدارانی ئێرانیە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×