2019-02-19   1327     
پاش كۆبونه‌وه‌و هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان به‌بێ ئه‌و حزبه، بڕیاره سبه‌ینێ یه‌كێتی له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراواندا هه‌ڵویستی خۆی رونبكاته‌وه.
ئاوێنه: له‌تیف شێخ عومه‌ر، وته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، رایگه‌یاند، سبه‌ینێ چوارشه‌ممه، مه‌كته‌بی سیاسی به‌سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، جێگری سكرتێری گشتی، كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوان بۆ ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی‌و مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان ئه‌نجامده‌دات كه زۆربه‌ی كادیران به‌شدارده‌بن.
وتیشی، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا گشتاندنه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كه ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی‌و مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان كراوه‌و تایبه‌ته به‌خستنه‌ڕوی دوایین هه‌ڵویستی یه‌كێتی سه‌باره‌ت به‌گۆڕانكارییه سیاسییه‌كان، بۆ كادیران رونده‌كرێته‌وه.
دوێنێ دوشه‌ممه، په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوه‌وه‌و تێدا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا، به‌ڵام به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتنی یه‌كێتی‌و پارتییه‌وه، په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی به‌شدارییان له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا نه‌كرد.