2019-02-19   917     
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش
تایبه‌ته به‌دۆخی خراپی مانگرتوان، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش نامه‌یه‌ک بۆ په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ده‌نێرێت‌و داوای هەڵوێستیان لێدەکات.
ئاوێنه: سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، سیاسه‌تمه‌داری کورد‌و سةرؤكى ثيَشوى ثارتى ديموكراتى طةلان -هةدةثة- لةبةشيَكى نامةكةيدا نوسيويةتى، "هاوڕێی به‌ڕێزی په‌رله‌مانتارم له‌یلا گوڤه‌ن، که ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی تورکیایه، تا کاتی نوسینه‌ی ئه‌م نامه‌یه ١٠٤ ڕۆژه له‌مانگرتندایه. له‌گه‌ڵ ئه‌ودا، له زیندانه‌کان و له ده‌ره‌وه‌ش نزیکه‌ی ٣٢٠ که‌س له مانگرتندان."
راشيطةياندووة، "تاکه داواکاریی هه‌ڤاڵانی مانگرتووم که له چاوه‌ڕوانی مردندان، کۆتایی هێنانه به گۆشه‌گیرکردنی به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئۆجالان، که ئه‌مه ده‌بێته هۆی کردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌ک بۆ سه‌روه‌ریی قانوون، که‌شوهه‌وای ئاشتی و گفتوگۆ له تورکیا."
ده‌قی نامه‌که‌ی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش:
دۆستانی هێژای په‌رله‌مانتارم،
ده‌مه‌وێت سه‌رنجتان ڕابکێشم بۆ سه‌ر بارودۆخێکی مه‌ترسیدار له تورکیا.
هاوڕێی به‌ڕێزی په‌رله‌مانتارم له‌یلا گوڤه‌ن، که ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی تورکیایه، تا کاتی نووسینه‌ی ئه‌م نامه‌یه ١٠٤ ڕۆژه له مانگرتندایه. له‌گه‌ڵ ئه‌ودا، له زیندانه‌کان و له ده‌ره‌وه‌ش نزیکه‌ی ٣٢٠ که‌س له مانگرتندان.
تاکه داواکاریی هه‌ڤاڵانی مانگرتووم که له چاوه‌ڕوانی مردندان، کۆتایی هێنانه به گۆشه‌گیرکردنی به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئۆجالان، که ئه‌مه ده‌بێته هۆی کردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌ک بۆ سه‌روه‌ریی قانوون، که‌شوهه‌وای ئاشتی و گفتوگۆ له تورکیا.
ئه‌م داواکارییه مافدار، حقوقی و ڕه‌وایه، داواکارییه‌کی ڕاسته‌قینه‌یه که هه‌م له تورکیا، هه‌م له سوریا هه‌میش له ئه‌وروپا ئاسایش و ئارامیی و سه‌قامگیری پته‌و ده‌کات.
"له‌و باوه‌ڕه‌دام ئێوه ئه‌م هاواره ده‌بیستن"
هه‌ڤاڵانم که له مانگرتن له خواردندان، ڕۆژ به ڕۆژ نزیکتر ده‌بنه‌وه له مردن. حکومه‌ت چاوپۆشی له‌م بابه‌ته گرنگه ده‌کات. ئه‌مه‌ش مه‌ترسی و جددیبوونی بابه‌ته زیاتر ده‌کات. سه‌دان مرۆڤ له ڕێی ئاشتی و دیموکراتیدا خۆیان ڕووبه‌ڕووی مردن کردووه‌ته‌وه و ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن کردووه. ملیۆنان مرۆڤیش پشتگریییان ده‌که‌ن. من پێم وایه ئێوه ئه‌م هاواره ده‌بیستن، له دڵه‌وه باوه‌ڕم وایه که بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته ببێته ڕۆژی ڕای گشتی و کۆتایی به مانگرتنه‌کان بهێنرێت و ده‌موده‌ست وه‌ڵامی داواکارییه ڕه‌واکانی مانگرتوان بدرێته‌وه، ئێوه هه‌ر شتێک له ده‌ستان بێت به گوێره‌ی ده‌رفه‌ته‌کانی خۆتان ده‌بنه هاریکار.
به‌م نامه‌یه که له ڕێی پارێزه‌ران و پارتییه‌که‌مه‌وه ده‌یگه‌یه‌نمه ئێوه، له‌م زیندانه‌وه که لێی ده‌مێنمه‌وه سڵاوی گه‌رمتان بۆ ده‌نێرم، هیوادارم له ڕۆژانی خۆشدا یه‌کتر ببینین.